ماڵپهرێکى ئهمریکى هۆکارى خۆکوشتنى ژنان و کچانى ئێزدى ئاشکرادهکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بهپێى راپۆرتى ماڵپهڕێکى ئهمریکى، خۆکوشتنى ژنان وکچانى ئێزدى ماوهى چهند ساڵێکه زیادیکردووه،بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و له عێراقیش بهپێى ئامارێک له %80 ى ئهوانهى خۆیان دهکوژن ژنانن .
ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان روودەدات جیاوازە رێکخراوێک کە کاری بە بەڵگەنامە کردنی دۆخی ئێزدیەکانە ئاشکرایکردووە، ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان روودەدات، حاڵەتی جیاوازە، هەرچەندە ماوەی نێوان خۆکوشتنەکان کەمە و سێ لەوانەش تەمەنیان خوار 18 ساڵ بوو سێ لەو کچانەی خۆیان کوشت، دوانیان تەمەنیان 15 ساڵ بو.
ئەو رێکخراوە دەڵێت دوو لەو کچانەی لەمدواییەدا خۆیان کوشت بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و هەرسێ کچەکەش لە کەمپەکانی شاریا و ئیسیان و بەرسڤی پارێزگای دهۆکە.
عەلی ئیبراهیم بەرپرسی نوسینگەی شەنگالی رێکخراوی بەبەڵگەنامەکردنی ژیانی ئێزدیەکان ئاماژەی پێکردووە، ئەو دوو کچەی تەمەنیان 15 ساڵ بووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەیان لێکراوە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی خۆکوشتنیان، کچی سێیەمیش کە تەمەنی نەگەیشتبووە 18 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی و تێنەگەیشتنی هاوسەرەکەی لێی خۆی کوشتووە.
هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت سەرچاوەیەکیش لە کەمپی شاریا بە ماڵپەڕی حوڕرەی ئەمریکی وتووە، هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت و هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەریان دەدرێت.
خۆکوشتنی کچان و ژنانی ئێزدی لەکاتێکدایە، ئێزدییەکان بەهۆی ئەوەی ئاینیان جیاوازە، لە ترسی داعش و گروپە توندڕەوەکان پەنایان بۆ کەمپەکان بردووە، دوای ئەوەی ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە.
بەوهۆیەشەوە بەپێی ئامارە جیاوازەکان زیاتر لە پێنج هەزار کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو رێکخراوە توندڕەوەوە رفێندران، تەنها توانراوە کەمتر لە نیوەشیان ئازاد بکرێن و بەشێکی زۆریان وەک کەنیزە کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان مانگی 12 ی ساڵی رابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان و رایگەیاند لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خۆکوشتنی ئێزدییەکان زیادیکردووە، بەتایبەتیش ژنانی ئێزدی.
بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ساڵی 2019 دا 590 کەس لەعێراق خۆیان کوشتووە، هەزار و 112 کەسیش هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، کە %80 یان ژن بوون.
لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی ئەو دۆخەی عێراق و بەتایبەتیش ناوچەی ئێزدییەکانی تێکەوتووە، خێزانە عێراقییەکان بەدەست کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنن، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لەئێزدیەکان تائێستا لە کەمپەکاندا دەژین.