میدیاى یه‌کێتى: ئاڵاتاڵه‌بانى کرایه سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى
 
                        
                    5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڵاویکرده‌وه لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى حزبه‌که‌ى به‌سه‌رۆکایه‌تى شاندێکى باڵاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له به‌غدایه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان دیارى کرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانوونى دووه‌مى 2021، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه:" لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عیراق کۆبووه‌وه و له دیداره‌که‌دا که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى و فراکسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى عیراق ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیان کرد ده‌رباره‌ى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق و زامنکردنى پشکى کورد له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا".
هه‌روه‌ها جه‌ختیانکرده‌وه له‌سه‌ر یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردییه‌کان له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌پێناو باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى میللـه‌ت و دابینکردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
هاوکات، میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد له"که‌شوهه‌وایه‌کى دیموکراسیدا و وێڕاى سوپاسکردنى دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنى له ماوه‌ى ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانى وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى سه‌وز له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستنیشانکرا".

 
 
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                     
                         
  
                         
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                                                     
                                                    .jpg) 
                                                     
                                                     
                         
                         
                        