له‌که‌رکوک گۆڕه‌پانێک به‌ناوى "قاسم سوله‌یمانی"یه‌وه ناوده‌نرێت

یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ناحیه‌ى "تازه"ى سه‌ر به‌پارێزگاى که‌رکوک، وه‌ک رێزلێنان له‌رۆڵى قاسم سوله‌یمانیو ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، گۆڕه‌پانێکیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه ناو نا.
به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى فارس-ى ئێرانی، کاربه‌ده‌ستانى عێراق له‌ناحیه‌ت تازه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى که‌رکوک تابلۆیه‌کى گه‌وره‌ى قاسم سوله‌یمانیو ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس یان هه‌ڵواسیووه‌و گۆڕه‌پانێکى ناحیه‌که‌شیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه ناوناوه.
قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له 3ى کانونى دووه‌مى 2020 له نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند موشه‌کێکى ئه‌مریکاوه کرانه ئامانج و کوژران.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
