پارتی و كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاری حزبه كوردستانییه‌كان له‌کۆبونه‌وه‌دان
3 ساڵ لەمەوپێش
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانى پارتى بۆ لاى لایه‌نه سیاسیه‌كان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه شاندێكى پارتى سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كرد، هه‌ردوو لا له سلێمانى كۆبوونه‌وه پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاری حزبه كوردستانییه‌كان.
شاندێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دان.
شانده‌كه‌ى پارتى كه له زه‌عیم عه‌لی و عه‌لی حوسێن و كاكه‌مین نه‌جار و پشتیوان سادق پێكهاتبوون سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیانكرد له شاری سلێمانی كه له‌لایه‌ن محمد حه‌كیم به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ و ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵ و حاجی هێمن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵ و ئاڤان و محمد بامۆكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی پێشوازیان لیكرا.
بریاره هه‌ردوولا سه‌رباری باسكردنی بارۆدوخی هه‌رێم و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گفوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كانی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بكه‌ن.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئاماده‌كاری حزبه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان تاووتوێ ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه وێستگه نیوز، شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌چێته گوڵه‌خانه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.