مه‌لا به‌ختیار: فیلمه ئێرانیه‌که ته‌شویش خستنه سه‌ر حه‌قیقه‌تى ڕووداوه‌کانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند:" سه‌ردار قاسم سوله‌یمانى هاوکارى پێشمه‌رگه‌ى کردووه"، ده‌شڵێت:" فیلمه ئێرانیه‌که ته‌شویش خستنه سه‌ر حه‌قیقه‌تى ڕووداوه‌کانه و ئێران به بێ پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه یه‌ک فیشه‌کیش بته‌قێنێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 مه‌لا به‌ختیار له کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند:" ناکرێت فه‌رامۆشى ڕۆڵێ ئێران و سه‌ردار قاسم سوله‌یمانى بکرێت له هاوکاریکردنى پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێران خۆشى ده‌زانێت که پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعشدا بوون".
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند:" فیلمه ئێرانیه‌که ته‌شویش خستنه سه‌ر حه‌قیقه‌تى ڕووداوه‌کانه و ئێران به بێ پێشمه‌رگه نه‌یتوانیوه یه‌ک فیشه‌کیش بته‌قێنێت، چ پێش دروستبونى حه‌شدى شه‌عبى و چ دواى دروستبونى حه‌شدى شه‌عبی".
هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى (ته‌وه‌کول) له‌لایه‌ن میدیاکانى ئێرانه‌وه، که باس له ڕوداوه‌کانى هێرشى داعش بۆ سه‌ر مه‌خمور ده‌کات، کاردانه‌وه‌ى به دواى خۆیدا هێنا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ریه‌که له نێچێرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى ڕاگه‌یه‌ندراوى ناڕه‌زاییان بڵاوکرده‌وه و باسیان له‌وه‌کرد، که فیلمه‌که "سوکایه‌تیه به ڕۆڵى پێشمه‌رگه و که‌مکردنه‌وه‌ى ڕۆڵى مه‌سعود بارزانیی".

