گۆڕان میکانیزمى پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته به‌تاڵه‌کان تاوتوێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه ده‌دات کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانى یه‌کێک له‌ته‌وه‌ره‌کان که گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت ته‌نها بۆ دیاریکردنى میکانیزمى پڕکردنه‌وه‌ى شوێنى دوو ئه‌ندامى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌راندن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کان پڕکردنه‌وه‌ى دوو پۆستى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌که‌یه.
هه‌ریه‌ک له عه‌دنان عوسمان و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌غا، ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستیان له‌ئه‌ندامێتى خانه‌ى راپه‌راندن کشانده‌وه‌و جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که له‌ماوه‌ى کارکردنیاندا هیچ پڕۆژه‌یه‌کى نوێیان نه‌بینیوه بۆ پێشخستنى بزوتنه‌وه‌که.
به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که دوو مانگ دیارى کراوه بۆپڕکردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
یاسین پێنجوێنى، سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانى یه‌کێک له ته‌وه‌رى گفتوگۆکانى باس له میکانزمى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌وانه ده‌کات که ده‌ستیان له خانه‌ى راپه‌راندن کێشاوه‌ته‌وه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تا ئێستا هیچ که‌سێک به‌فه‌رمى خۆى کاندید نه‌کردووه‌و ئه‌و پرسه ده‌که‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو، وتیشى:" به‌پێى ده‌ستور ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن نابێت هیچ پۆستێکى حکومى و ئیداریان هه‌بێت،دوو پۆستى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆران رێگه‌ى لێگیراوه".
هاوکات، ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت، به‌هاوڵاتى وت:" به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که‌مان ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا ده‌نگیان پێ ده‌درێت".
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان باڵاترین ئۆرگانی نێو بزووتنه‌وه‌که‌یه و دوو مانگ جارێک کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

