سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق: جگه له راده‌ستکردنى نه‌وتى هه‌رێم هیچ شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێممان وتوه، جگه له‌راده‌ستکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت به سۆمۆ، هیچ شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ن. ده‌شڵێت:" بڕگه‌ى سێیه‌میان له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که تایبه‌ته به‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراق".
هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى عێراق، هێماى بۆ ئه‌وه کرد که لیژنه‌که‌یان بڕگه‌ى سێیه‌م له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که باس له‌وه ده‌کات حکومه‌تى عێراق قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه، چونکه ئه‌وه داننانه به‌وه‌دا که ئه‌و قه‌رزانه‌ى پابه‌ندیى حکومه‌تى فیدراڵین.
سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم، هه‌یسه‌م جبورى وتی، سێ جار دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم هه‌بوه، پێمانوتون که "جگه له راده‌ستکردنى نه‌وت و سه‌رپه‌رشتیکردن و فرۆشتنى له‌لایه‌ن سۆمۆوه، شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم پێیانوتین ده‌رفه‌تێکمان بده‌نێ با بگه‌ڕێینه‌وه هه‌رێم و گفتوگۆى بکه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غداو وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
هه‌یسه‌م جبور، وێڕاى ئه‌وه‌ى باسى له‌وه‌کرد که که‌شى کۆبونه‌وه‌کانى نێوان ئێمه‌و وه‌فدى هه‌رێم دۆستانه بوه، به‌ڵام وتیشی:"دۆستایه‌تى و موجامه‌له به‌س نییه بۆ کارکردنى راسته‌قینه، ئه‌وان برامانن و ده‌بێت رێز‌و دۆستایه‌تى له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌قێکى یاسایى نه‌بێت بۆ پاراستنى مافى هه‌مو لایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک که یاساکه‌ش ببێته کرده‌یه‌کى راسته‌قینه به پابه‌ندبونى هه‌ردو حکومه‌ت به یاساکه‌وه، ئه‌م دۆسایه‌تییه به‌هاى چى ده‌بێت؟"
سه‌باره‌ت به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که تاوه‌کو ئێستا ئه‌و بابه‌ته له بودجه‌دا یه‌کلایى نه‌کراوه، ئه‌و وتی"ئامانجى ئێمه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتیانه باجى هه‌ڵه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و لاوازى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که لێپێچینه‌وه‌ى له‌وانه نه‌کردوه که له حکومه‌تى هه‌رێمدا که‌مته‌رخه‌من، ره‌نگه گه‌وره‌ترین فشارى سه‌ر ئێمه هاوڵاتیانى هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێککه‌وتن."
هه‌روه‌ک له به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا باسى له‌وه کرد که راده‌ستکردنى له‌سه‌دا 50ى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا له مادده‌ى 11ى پڕۆژه یاساى بودجه‌دا جێگیرکراوه.

