نێچیرڤان بارزانی: با یادی شه‌هیدان بکه‌ینه هه‌وێنی پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی 1ی شووباتی ساڵی 2004 دا رایگه‌یاند بە شکۆوە یادی شه‌هیدان دەکەینەوە، با یادی شەهیدانی سەرکردە، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان.
لە 1ی شووباتی ساڵی 2004دا کە ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت، دوو خۆکوژ رێوڕەسمی جەژنیان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی 3ی یەکێتی کردە ئامانجی دوو تەقینەوەی خوێناوی، 103 کەس شەهیدبوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون. خۆکوژەکان خۆیان خزاندبووە ریزی ئەو خەڵکانەی، کە بۆ جەژنە پیرۆزە روویاندەکردە بارەگاکانی ئەم دوو پارتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 01-02-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگه‌یاند "له یادی شه‌هیدانی 1ی شووباتدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه" با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان".

