له‌ڕێى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانەوە هه‌ڕه‌شه له‌کچان‌و ژنانى دهۆک ده‌کرێت
له‌ساڵى رابردوو‌دا 96 که‌س‌و ته‌نها له‌مانگی رابردوو‌دا 14 که‌سى دیکه ده‌ستگیر کراون

5 ساڵ لەمەوپێش
پ. دهۆک
هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ژنان و کچانى پارێزگاى دهۆک له‌ڕێى توڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه زیاد بووه‌و ته‌نها له‌ساڵى رابردوو (96) که‌س له‌سه‌رخراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون.
دونیا ته‌مه‌ن (24) ساڵ ناوى خوازراوى کچێکى پارێزگاى دهۆکه، دووساڵه زانکۆى ته‌واوکردووه‌و بێکاره، له‌ماوه‌ى رابردوو به‌دواى کارێک‌دا گه‌ڕاوه، به‌ڵام تووشى کێشه بووه، به‌هاوڵاتى وت «زۆر به دواى هه‌لى کاردا گەڕاوم، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لینکێک له‌لایه‌ن گروپێکه‌وه بڵاویان کردبووەوەو داواى زانیارى و وێنه‌یان ده‌کرد، منیش لینکه‌که‌م پڕکرده‌وه‌و زانیارى و وێنه‌ى خۆم بۆ ئه‌و لینکه نارد «.
«دواى ماوه‌یه‌ک ژماره‌یه‌کى نه‌ناسراو په‌یوه‌ندى پێوه‌کردم و به‌منى وت هه‌موو زانیارى وێنه‌کانت لاى منن ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتوون به‌من نه‌ده‌ى هه‌موو شته‌کانى تۆ بڵاوده‌که‌مه‌وه، ناتوانم بڕى پاره‌که‌و ئاڵتوونه‌که دیاری بکه‌م، به‌ڵام هه‌رچونێک بێت دامه ئه‌و که‌سه، دواى چه‌ند رۆژێک دووباره هه‌ڕه‌شه‌ى کرد ناچاربووم ناوه‌رۆکى بابه‌ته‌که به‌خێزانه‌که‌م بڵێم»، دونیا وا ده‌ڵێت.
ئه‌و کچه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که سه‌ردانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى توندوتیژى دژى ژنانى کردووه‌و سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه تۆمارکرد»دواى ماوه‌یه‌کى که‌م ئه‌و که‌سه ده‌ستگیراکراو هه‌موو ئه‌و ئاڵتوون و پاره‌یه‌ى بۆ گه‌ڕاندمه‌وه«.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ده‌ڵێت:»ته‌نها له‌مانگى رابردوو‌دا (14) که‌سمان ده‌ستگیرکردووه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ژنان و کچان».
ئارام محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان به هاوڵاتى وت:» له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌کچان و ژنان کراوه، هەندێک له‌و کچ و ژنانه بڕه پاره‌یه‌کى زۆر‌و ئاڵتونیان به‌هه‌ڕه‌شه‌کاره‌کان داوه تا وێنه‌کانیان بڵاونه‌کرێنه‌وه«.
هه‌روه‌ها وتیشى «به‌بیانوى هه‌لى کار چه‌ند گه‌نجێک چه‌ند لینکێکیان له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکردۆته‌وه تا له‌و رێگایەوه ژنان و کچان وێنه‌و زانیارییه‌کانى خۆیان بۆ ئه‌و لینکه بنێرن، خه‌ڵکیش له‌ئێستادا به‌هۆى که‌مى هه‌لى کار وێنه‌و زانیاریى خۆیان ناردووه، دواتر ئه‌و که‌سانه وێنه‌کانیان لاى خۆیان خه‌زن کردووه‌و ته‌له‌فۆنیان بۆ کردوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ئه‌گه‌ر پاره‌و ئاڵتون نه‌ده‌ن ئه‌وا وێنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه «.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان له‌دهۆک ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ته‌نها له‌مانگى رابردوو‌دا توانیویانه (14) تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ن و ره‌وانه‌ى دادگاى بکه‌ن، وتیشى:»له‌ساڵى رابردوو له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (96) که‌س له‌سه‌ر خراپ به‌کارهێنانى تۆڕه کۆمه‌ڵایەتییه‌کان ده‌ستگیرکراون، داوا له‌و کچ و ژنانه ده‌که‌ین که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ با سکاڵاى خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تاچاره‌سه‌ریان بکه‌ین».
به‌پێى یاسا هه‌ر که‌سێک تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خراپ به‌کاربهینێت یاهه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵک بکات، سزاکه‌ى له‌یه‌ک ملیۆن دینار ده‌ستپێده‌کات و زیندانیکردنی ئه‌و که‌سه تاپێنج ساڵ ده‌ڕوات.
گوڵیزار ئه‌حمه‌د، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌دهۆک پێیوابوو ئێستا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده دۆخى خراپ بووه له‌ڕووى داراییه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێک هه‌لێکى کار رابگه‌یەنێت به‌بێ بیرکردنه‌وه زانیارى ده‌نێرێت، وتیشى: «بۆیه ئه‌و رووداوه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا تێیدا ده‌ژین شتێکى نامۆ نیه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته نه‌کات به‌بێ دوودڵى ده‌یان کێشه‌ى تر رووده‌ده‌ن که‌پێشبینى ناکرێت».

