نرخى کاره‌باى مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کان دیارى کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى کاره‌باى مۆ‌لیده ئه‌ھلییه‌کان له‌ناو شارى سلێمانى بۆ مانگى یه‌ک له نێوان نۆ هه‌زار و 750 دینار بۆ 11هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 1ى شوباتى 2021 قائیمقامیه‌تى سلێمانى له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له مانگى رابردوودا، کارکردن و ته‌رخانکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 260 بۆ 300 کاتژمێر بووه و به‌مه‌ش نرخى یه‌ک ئه‌مپێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى له‌نێوان نۆ هه‌زار و 750 دینار بۆ 11 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، به‌هۆى جیاوازى کارپێکردنى مۆلیده‌کان له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه. هاوکات، نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌باى مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌شکراوه، دیاریکردنى نرخى کاره‌باى مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگى یه‌ک که به‌پێى نرخى سوته‌مه‌نى له بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نرخى یه‌ک کاتژمێر بۆ یه‌ک ئه‌مپێر (۳۷.۸) دینار ده‌بێت و خشته‌ى کارپێکردنى مۆلیده‌کان بۆ مانگى دوو گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خشته‌ى کارپێکردن و دابینکردنى کاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه گۆڕاوه، به‌یانیان له کاتژمێر 7 بۆ 8 و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر 12 بۆ کاژمێر 1ى شه‌و، له‌و ماوه‌ى دیاریکراوه هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به میدیاکانى راگه‌یاند، به رێژه‌ى 20% نرخى کاره‌باى نیشتیمانى به‌رزده‌کرێته‌وه و ئه‌وه‌شى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار گه‌ڕانده‌وه.

