ئه‌وانه ئاشکرا کران که کێلى گۆرستانى شه‌هیدانیى هه‌ڵه‌بجه‌یان شکاندووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌ھیدانى ھه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند:" شکاندنى کێلى گۆڕستانى شه‌ھیدانى کیمیابارانى ھه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵێکه‌وه ئه‌نجامدراوه که ته‌مه‌نێکى زۆریان نییه، ھیچ مه‌رامێک له پشت ئه‌و رووداوه‌وه نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ى شوباتى 2021به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌ھیدانى ھه‌ڵه‌بجه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "شکاندنى کێلى گۆڕستانى شه‌ھیدانى کیمیابارانى ھه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چه‌ند منداڵێکه‌وه ئه‌نجام دراوه که ته‌مه‌نێکى زۆریان نییه، ھیچ ده‌ست و مه‌رامێک له‌پشت ئه‌و ڕووداوه وه نیه و داواکارین هه‌موان دووربکه‌ونه‌وه له بابه‌تى شێواندنى ئه‌م ڕووداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که منداڵه‌کان ناسراون و له‌لایه‌ن سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ھه‌ڵه‌بجه، به‌شى یاسایى مۆنۆمێنته‌وه سکاڵاى یاسایى تۆمارکراوه و سبه‌ینێ که‌سوکاره‌کانیان له دادگا ئاماده‌ده‌بن.
ئه‌مڕۆ له رووداوێکدا به‌شێک له کێلى گۆڕستانى سیمبولى شه‌ھیدانى کیمیابارانى شکێنرا و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تى که‌سوکارى قوربانیانى کیمیابارانى لێکه‌وته‌وه و به‌پێى ئاماره‌کان نزیکه‌ى 75 کێلى قوربانیان شکێندراوه.

