پۆلیسی دهۆک: لەماوەی هەفتەیەدا 10 قومارخانە داخراون

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لەماوەی هەفتەیەدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا 10 قومارخانە داخراون و 16 کەسیش بەگوێرەی مادەی 389 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.

بەوتەی شارەزایان لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی قومارخانەکان دەکەن بەرەو زیادبوون چووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی هەلی کار و خواستی بەشێک لەهاوڵاتیان بۆ دەوڵەمەندبوون بەهەر رێگایەک و بەخێرایی دەگەڕێننەوە، لەئەنجامیشدا بەشێک لەو کەسانە ئۆتۆمبێل و پارەکانیان لەدەستداوە و توشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار