فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی شێنێ له پارێزگای سلێمانی بۆردومانده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروربه‌ری گوندی شێنێ-ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ریان له پارێزگای سلێمانی بۆردوومانكرد.
به‌كر بایز قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی شێنێ-ی سه‌ر به قه‌زاكه‌یان بۆردوومانكردووه.
قائیمقامی قه‌زای پشده‌ر وتوشیه‌تی "تا ئێستا زیانه گیانی و ماددییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا له‌و سنوره نه‌زانراوه".
بەشێك لە هاووڵاتیان لە ترسی بۆردومانەكان لە ماڵەكانیان چوونە دەرەوە و بەشێكیشیان لەنێو گوندەكەدا ماونەتەوە.
ماوە ماوە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگای گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، ناوچە سنوورییەكانی باشوری كوردستان بۆردومان دەكەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار