جه‌مال کۆچه‌ر: هه‌رێم ئاماده‌یه 250 هه‌زار نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ییان نیشانداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیم به سۆمۆ بکه‌ن.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ییان نیشانداوه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆ بکه‌ن، یان داهاتى نه‌وته‌که بده‌ن".
ناوبراو وتیشى:" لیژنه‌ى دارایى به وه‌فدى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه که بودجه، پرسێکى سیاسییه بۆیه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پرۆژه بودجه‌ى عێراق ئاماده کراوه بۆ ده‌نگدان و ته‌نها یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم ماوه‌ته‌وه تا یه‌کلابکرێته‌وه.
