فازڵ میرانی: عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تن، بۆ کورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت
"کێشه‌ى کورد له عێراقدا کێشه‌ى مووچه و بودجه نییه، به‌ڵکو پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ده‌ڵێت:"کێشه‌ى کورد له عێراقدا کێشه‌ى مووچه و بودجه نییه، به‌ڵکو پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه"، ده‌شڵێت:" عه‌ره‌ب22 ده‌وڵه‌تن، بۆ کورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت. کێشه‌ى ئێمه که‌س و حزبه‌کان نییه، کێشه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ى بیرکردنه‌وه و بیروباوه‌ڕى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه".
فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، به که‌ناڵ 24ى راگه‌یاند، نه‌بوونى دادپه‌روه‌ریى له عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا بووه‌ته هۆى چه‌رمه‌سه‌رى بۆ کورد و ئێمه‌ش مافى ره‌واى خۆمانه ده‌وڵه‌تێکمان هه‌بێت" کێشه‌ى کورد له عێراقدا کێشه‌ى مووچه و بودجه نییه، به‌ڵکو پرسێکى نه‌ته‌وه‌ییه".
میرانى وتیشى:"ئێمه کێشه‌ى بودجه و موچه‌مان نییه به ته‌نیا، به‌ڵکو کێشه‌ى کوردیمان هه‌یه، قووڵتره له بودجه‌که، کێشه‌مان له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تى زۆرینه هه‌یه".
هاوکات روونیشیکرده‌وه، ئه‌و زۆرینه‌یه‌ى له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته، "یان ده‌کرێت بڕواى به ئیسلام بێت، نه‌ک به "ئیسلامى سیاسی"، چونکه له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، هاتووه: ""لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه" واته ئیمانتان کامڵ نابێت، تا ئه‌و کاته‌ى چیتان بۆ خۆتان ده‌وێت، ئه‌وه‌شتان بۆ براکه‌تان بوێت". عێراق رازییه کوه‌یت و به‌حره‌ین و ئیمارات ده‌وڵه‌ت بن، به‌ڵام بۆ کورد رازى نین. واته پابه‌ند نییه به ئیسلام.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد "عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تن، بۆ کورد ده‌وڵه‌تى نه‌بێت، کێشه‌ى ئێمه که‌س و حزبه‌کان نییه، کێشه‌مان عه‌قڵیه‌ت و شێوه‌ى بیرکردنه‌وه و بیروباوه‌ڕى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه".
"ئه‌گه‌ر له عێراق، یان تورکیا، ئێران و سووریا دادوه‌رى هه‌بێت، کوردى به‌دبه‌خت بۆ واى لێهاتووه؟، ئێمه له بێ دادوه‌رى وامان لێهاتووه"، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى واده‌ڵێت.
