سبه‌ینێ لیوا حه‌سه‌ن نورى خانه‌نشین ده‌کرێت
عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌چێته شوێنه‌که‌ى و ده‌ستبه‌کارده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
لیوا حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى ماوه‌ى سێ مانگه خانه‌نشین بووه، به‌ڵام به‌خۆبه‌خشى مابوویه‌وه له پۆسته‌که‌یدا و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستبه‌کارده‌بێت له شوێنه‌که‌ى.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ستى که‌وتووه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021 له مه‌راسیمێکدا لیوا حه‌سه‌ن نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى خانه‌نشین ده‌بێت و
عه‌مید هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى و ده‌ستبه‌کارده‌بێت له شوێنه‌که‌ى.
بڕیاره له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى و چه‌ندین به‌رپرسى دیکه به‌شدارى تێدا بکه‌ن.
ليوا حه‌سه‌ن نورى، له ساڵى 2007 وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى کارى کردووه‌و سه‌دان چالاکى ئه‌منى ئه‌نجامداوه بۆ پاراستنى سلێمانى.
