جووتیار عادل: خه‌رجیمان که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ 60 ملیۆن دۆلار
"پێداچونه‌وه به پاره‌ى کۆمپانیاکانى نه‌وت و قاچاغچێتى له خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند که خه‌رجى حکومه‌تیان که‌مکردۆته‌وه‌و پرۆسه‌ى چاکسازى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێداچونه‌وه به پاره‌ى کۆمپانیاکانى نه‌وت و خاڵه سنوریه‌کاندا ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021 جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" پرۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم له ئاماده‌کاریدایه‌و پرۆسه‌ى چاکسازیش به‌رده‌وامه‌و توانیومانه خه‌رجى حکومه‌تى هه‌رێم له مانگیکدا که‌مبکه‌نه‌وه بۆ 60 ملیۆن دۆلار".
هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند:" پێداچونه‌وه به پاره‌ى کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و قاچاخچێتى له خاڵه سنوریه‌کان ده‌که‌ین".
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تا ئێستاش ئه‌وه‌ى له راگه‌یاندن باس ده‌کرێت سه‌باره‌ت به شکستى دانوستانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند فه‌رمى نیه‌و راى فه‌رمى له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌رده‌گیرێت.
