نێچیرڤان بارزانى بۆ نادیه موراد: ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تکردنى ئێزیدیه‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ نادیه موراد چالاکوان و رزگاربووى ده‌ستى داعش رایگه‌یاند که "ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تکردنى ئێزیدیه‌کان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى شوباتى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان چاوى که‌وت به نادیه موراد چالاکوان و رزگاربووى ده‌ستى داعش.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن و کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌کانى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال چاره‌سه‌ر بکرێن و له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌کى پێویست ده‌که‌ن.
له دیدارێکدا سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵه‌کانى خاتوو نادیاى له‌پێناو خزمه‌تکردنى ئێزدییان به‌رز نرخاند و راشیگه‌یاند:" ئاماده‌ین وه‌ک هه‌رێمى کوردستان بۆ پشتگیریکردنى هه‌ر کار و پرۆژه‌یه‌کى بۆ خزمه‌تکردنى ئێزدییان".
لاى خۆیه‌وه نادیا موراد سوپاس و پێزانینى پێشکه‌ش به هه‌وڵه‌کانى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆسیه‌ى ئێزدییه‌کان و خزمه‌تکردنیان کرد.
هاوکات، هه‌ردوولا پرسى گێڕانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک ڕوفاتى قوربانییانى ئێزدى بۆ گوندى کۆچۆ و ڕێککه‌وتنى شه‌نگال و چه‌ند بابه‌تێکى دیکه‌ى په‌یوه‌ست به کاروبارى ئێزدییانه‌وه تاوتوێ کران.
