کازمى له‌باره‌ى موچه‌وه پاره‌ى جوتیاران به‌ڵێنێک به فراکسیۆنى هیوا ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى هیوا، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێن ده‌دات کێشه‌ى پاره‌ى جوتیارانى هه‌رێم و مووچه‌ى فه‌رمانگه فیدراڵیه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 3ى شوباتى 2021 هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانیى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمیى سه‌رۆک وه‌زیرانیى عێراق کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى هه‌ستیار و گرنگى تایبه‌ت به عێراق به گشتى و هه‌رێمى کوردستان به تایبه‌تى گفتوگۆ کران. پرسى گۆڕینى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى ئیتیحادى بۆ په‌یوه‌ندیى هاوکارى و ته‌واوکارى دیدى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بوو. هه‌روه‌ها پشکى هه‌رێمى کوردستان له موازه‌نه‌ى فیدراڵیى و شایسته داراییه‌کانیى جوتیاران و فه‌رمانگه فیدراڵییه‌کان و کێشه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێم و زیندانیانى سیاسیى و شه‌هیدان و ئه‌و گرفتانه‌ى تر که له مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه باس کران.
فراکسیۆنى هیوا ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تایبه‌ت به دۆسێى ماف و ئازادییه‌کان له کوردستان و داوایان له کازمى کردووه هه‌وله‌کانى بۆ ئازادکردنى زیندانیه‌کانى دهۆک و بادینان بخاته گه‌ڕ که له پێناوى ئازادیى راده‌ربرین که چه‌ندین مانگه خراونه‌ته زیندانه‌وه و ژیان و سه‌لامه‌تیان له مه‌ترسیدایه .
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به بایه‌خه‌وه کارکردنى هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانیى به‌رز نرخاند و رایگه‌یاند له پێناوى دژایه‌تى کردنى گه‌نده‌ڵى و داکۆکیکردن له به‌رژوه‌ندیى هاوڵاتیان هه‌ماهه‌نگ و پشتیوانى یه‌کترى ده‌بین . سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵێنیدا به زویى کێشه‌ى فه‌رمانگه فیدرالیه‌کان و به‌نداوه‌کان و شایسته داراییه‌کانیى جوتیاران چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌دواداچون بۆ هه‌مو کێشه و گرفته‌کانى تریش بکات.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى تر‌ى هه‌ستیار و جێگاى بایه‌خ گفتوگۆکرا له‌وانه دژایه‌تیى گوتارى شه‌عبه‌وى که بازرگانیى به ناوى قه‌ومیه‌ت و مه‌زهه‌به‌وه ده‌کا و گرنگیى کارکردن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌ردى دور له ته‌زویر و ساخته‌کاری. له‌و ڕوه‌شه‌وه بریارى هه‌ماهه‌نگى و دیدار و کۆبونه‌وه‌ى ده‌ورى درا.
