به‌رپرسێکى عێراقى: به‌مزوانه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمدا ده‌گرین

عومه‌ر وائیلى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراق
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراق ئاشکراى کرد که به‌مزووانه ڕێکارى پێویست به‌رامبه‌ر به ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌گیرێته به‌ر و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 رۆژنامه‌ى سه‌باحى فه‌رمى له زاری عومه‌ر وائیلى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراقه‌وه بڵاویکرده‌وه که "جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌فدێک به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم تاووتوێی داخستنی ده‌روازه نافه‌رمییه‌کانی کردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراق ئاشکراشیکرد که" به‌منزیکانه چه‌ندین ڕێکاریى یاسایى و ده‌ستورى ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنیان".
هاوکات باس له زیادبوونى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌کات و عومه‌ر وائیلی ده‌شڵێت: "داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان له ساڵى رابردوودا گه‌یشتووه‌ته ترلیۆنێک و سه‌د و چل و نۆ ملیار دینار، ئه‌مه له‌کاتێکدا له ساڵى 2019 داهاته‌که ترلیۆنێک و سه‌د و بیست و دوو ملیار بوو به‌واتاى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کان به‌نزیکه‌یى 71 ملیار دینار زیادى کردووه".
وکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌م زیادبوونه‌ی داهاته له کاتێکدابووه که بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ده‌روازه سنوورییه‌کان داخراون و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌بووه.
