فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له گردبونه‌وه‌یه‌کدا داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌ران گرێبه‌ست له‌سلێمانى گردبونه‌وه و داوایانکرد بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییان له‌پڕۆژه‌یاساى بودجه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه و لێبڕینى موچه نه‌یانگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 به‌شێک له‌فه‌رمانبه‌ران گرێبه‌ست له‌سلێمانى گردبونه‌وه و داوایانکرد بڕیارى دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییان بۆ بکرێت و لێبڕینى موچه نه‌یانگرێته‌وه، به‌وپێیه‌ى موچه‌کانیان له‌بنه‌ڕه‌تدا که‌مه و له‌نێوان 250 بۆ 400 هه‌زار دیناردایه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى کوردستان گردبونه‌وه له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ناوه‌ڕۆکى داواکارییه‌کانیان خوێنده‌وه و باسیان له‌وه‌کرد، هه‌رچه‌نده پێشوتر په‌رله‌مانى کوردستان به‌یاسا بڕیاریداوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌سته‌کانیان زیاتر له سێ ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبوبێت ده‌کرێن به‌هه‌میشه‌یی.
ده‌قى داواکارى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست:
