باوکى په‌رله‌مانتارێک کۆتایى به ژیانى خۆى هێنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى دهۆک ڕایگه‌یاند کادرێکى پێشکه‌وتووى پارتى که ده‌کاته باوکى د. ئارام باڵه‌ته‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له شارى دهۆک، کۆتایى به ژیانى خۆى هێنا".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هاووڵاتى (ناجى باله‌ته‌ی) کادریرى پێشکه‌وتووى پارتى به که ته‌مه‌نى له‌سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه له ماڵه‌که‌ى خۆى به فیشه‌ک کۆتایى به ژیانى خۆى هێناوه.
ئارام باله‌ته‌یى نزیکه‌ى دوو مانگه تووشى په‌تایى کۆرۆنا بووه و بارى ته‌ندروستى ناجێگیره.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار