تورکیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى عه‌ین عیسا و شه‌هبا تۆبباران ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى هه‌رێمه‌کانى عه‌ین عیسا و شه‌هبا تۆپباران ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021، ئاژانسى فوراتنیوز نزیک له هه‌سه‌ده رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له ده‌ورووبه‌رى عه‌ین عیسا، گوندى مله‌ک و سه‌یدا و رێگه‌ى ئێم فۆڕ تۆپباران کراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا کاتژمێرێک پێش ئیستا به‌نداوى شه‌هبا-یان تۆپباران کردووه.
تورکیا‌و میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردنى عه‌ین عیسا‌و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى و رێگاى نێوده‌وڵه‌تى ئێم فۆڕ، هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌رگرى له‌ناوچه‌که ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار