ئه‌وانه‌ى ئاڵاى داعشیان داده‌نا له شاره‌زوور ده‌ستگیرکران

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش له سنورى سه‌یدسادق ده‌ستگیرکران.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم:
ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم، ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆرستییه‌که‌ى شاره‌زوور و دانانى ئاڵاى داعش، له‌گوندى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه‌قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن ده‌ستگیرده‌که‌ن و پیلانێکى گروپێکى تیرۆرستى داعش له‌ناوچه‌که ئاشکراده‌که‌ن، که مه‌رامیان بوون چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پیلانه، شه‌وى ڕابردوو له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو تیرۆرستى به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا ده‌ستگیرکران .
پاش ئه‌وه‌ى رۆژى ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ له نزیک گوندى میره‌دێ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى (قه‌زاى شاره‌زوور - ده‌ربه‌ندیخان ) ئاڵایه‌کى داعش ھه‌ڵکرا ، له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ژورێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ھاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، پێکھێنراو راسته‌خۆ لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌ستیپێکرد و چه‌ندتیمێک ده‌ستبه‌کاربوون .
ئه‌وه‌بوو له‌ھه‌مان کاتى به‌دواداچوون و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى و به‌ڵگه ، دواى یه‌ک ھه‌فته له‌ڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) له‌نزیک گوندى به‌رده‌ڕه‌شه له قه‌زاى سه‌یدسادق له‌سه‌ر رێگاى پێنجوێن نزیک گوندى کانى سپیکه‌ى په‌رخ ، ئاڵایه‌کى تر‌ى تیرۆرستانى داعش به‌ھه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى تر ھه‌ڵکرابوو ، که له‌ژێره‌که‌یدا عبوه‌ى پێوه‌لکێنرابوو . له‌کاتى ھه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌دا دووکارمه‌ندى ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوو برینداربوون .
لێکۆڵینه‌وه‌کان چڕترکرانه‌وه و به‌دوو ئاڕاسته ، دوو تیمى لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌ربازى ده‌ستبه‌کاربوون ، له‌لایه‌ک زانیارى کۆده‌کرایه‌وه ، له‌ھه‌مانکاتیشدا کیوماڵى سنوره‌که‌ده‌ستپێکرد .
پاش چه‌ندرۆژێک ماندووبوون و شه‌ونخونى ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم (ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ) ، سه‌ره‌داو و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ستھاتن و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر شانه‌یه‌کى نه‌نستوى تیرۆرستى داعش ئاشکراکران و ئه‌ندامه‌کانیان ناسنامه‌و شوێن و جێگایان ده‌ستنیشانکراو خرانه ژێرچاودێرى ورد .
رۆژى ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى به‌ڕێز ، به‌بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، جوڵه به‌ھێزه‌کانى ئاسایش کراو له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێکدا له قه‌زاى سه‌یدسایدق ھه‌ر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) که‌ھه‌ردووکیان برابوون له‌گه‌ڵ ( ع - ع - ح ) ده‌ستگیرکران که پیلاندانه‌رو ئه‌نجامده‌رانى کرده‌وه تیرۆریستییه‌که بوون .
که مه‌رامیان بووه دواى ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیانه ، چه‌ند شوێن و جێگایه‌کى تر‌ى گشتى له شاره‌رزوور ده‌ستنیشانبکه‌ن و بیان ته‌قێننه‌وه .
به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو ، روونبووه‌وه چه‌ند تۆمه‌تبارێکى تر ھاوکارى ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستى و تۆقێنه‌رانه بوونه و ، له‌ئۆپراسیۆنێکدا رۆژى ٢٨ / ١ ئه‌مساڵ له‌قه‌زاى سه‌یدسادق ( ز- م ) ده‌ستگیراکراو ، له‌ھه‌مان رۆژ به‌تاوانى ھاوبه‌ش ، ئه‌ندامانى سه‌رجه‌م خێزانى تیرۆریستى تاوانبار ( ج - م ) ده‌ستگیرکران ، که پێکھاتبوون له دایکى به‌ناوى ( ب . ک ) و دوو خوشکى به‌ناوه‌کانى ( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) له‌گه‌ڵ ھاوسه‌رى تیرۆریست ( ج -م ) به‌ناوى ( ب . ع ) . ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌ل و پێداویستییانه‌ى بۆ کرده‌وه تیرۆرستییه‌کانیان به‌کاریانھێنابوو.
ناسنامه‌ى تیرۆرستان - تیرۆرستى ج - ع و ع - ع کوڕى تیرۆریست ( عومه‌رى دایس ) ن - که ئه‌ندامى رێکخراوى قاعیده بوو وه ، و یه‌کێک بووه له چه‌کداره‌کانى تیرۆرستانى ( ئه‌نسار ئیسلام ) له ناوچه‌ى ھه‌ورامان ،له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌نسار ئیسلام له‌ساڵى ٢٠٠١ به‌شدارى چه‌ندین کرده‌وه‌ى تیرۆرستى کرده‌وساڵى ٢٠٠٣ دواى راودونانیان ھه‌ڵھاتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنورى ھه‌رێم ، و له‌گه‌ڵ سه‌رھه‌ڵدانى داعش ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى فکرى توندڕه‌وى تیرۆرستى .
تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو به خه‌ڵات له‌ساڵى ٢٠١٥ له‌رێگاى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى بیرى توندڕه‌وى داعش و چه‌ندجارێک ھه‌وڵى داوه بچێته‌ناو داعش و دواتر بڕیار ئه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆرست (ج - ع ) له‌سنوورى شاره‌زوور بمێنه‌وه و شانه‌یه‌کى نه‌نستوى داعش دروستبکه‌ن و چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستى له سنووره‌که ئه‌نجامبده‌ن .
هه‌ر له میانه‌ى به‌دواداچوونه‌کانماندا، شه‌وى ٣\4 2/2021 دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم له دوو هه‌ڵمه‌تى جیا جیادا دوو تیرۆرستى دیکه‌ى عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد، له داهاتوودا زانیارى و ناسنامه‌ى ئه‌م تیرۆرستانه‌ش بۆ ڕاى گشتى ئاشکرا ده‌که‌ین .
له‌باره‌ى ئه‌م که‌یسه‌وه ، ره‌وتى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى ھێزه‌کانمان به‌رده‌وامه و ، له‌به‌ر سه‌لامه‌تى و پاراستنى زانیارییه‌کان ، چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتى تر به‌شاراوه‌یى ھێڵراونه‌ته‌وه .
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان -یش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌تى ، که شه‌ونخون بێت و گیانى ھێزه‌کانى بخاته مه‌ترسیه‌وه له‌پێنا و ئاسایش و ئۆقره‌یى زیاتر له‌ھه‌رێمه‌که‌ماندا ، تا ھه‌موولایه‌ک به ئارامى ژیان به‌ڕێبکه‌ن و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان پارێزراوبێت .
له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا دوور له‌چاوى میدیا ،چه‌ندین پیلانى تیرۆرستان له‌ھه‌رێم شکستیپێھێنراو ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکران و رووبه‌ڕووى دادگاکراونه‌ته‌وه ، له‌ناوچه‌دابڕێندراوه‌کان و شاره‌کانى عیراقیش ھه‌ماھه‌نگ و ھاوکارى به‌رده‌وامى ھێزه‌عێراقییه‌کان و ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تین ، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردنى چه‌ندین شانه‌ى تیرۆرستى داعش و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانه‌کانیان .
وه‌ک ھه‌میشه سوپاس و پێزانینى ده‌زگاى ئاسایش به ھاووڵاتیان ( که‌سوکارمان) و خه‌ڵکى خۆمان ده‌گه‌یه‌نین ، که‌ھه‌میشه ھاوکارو ھه‌ماھه‌نگ بوون له‌سه‌رخستنى ئه‌رکه‌کانماندا و شکستپێھێنانى پیلانى تیرۆریستان که مه‌رامیانه ژیان له‌ھه‌رێمه‌که‌مان تێکبده‌ن .سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ ھێزه‌کانى ئاسایشى شاره‌زوور و ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى که‌له‌پاش که‌متر له‌یه‌ک مانگ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و کرده‌وه تیرۆرستییه‌و گروپێکى شانه‌ى نه‌نستوى داعشیان ئاشکراکرد و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ستگیرکرد و راده‌ستى یاسا‌و قانوون‌یان کرد
