هۆشیار زێبارى: لیژنه‌ى دارایى مافى ئه‌وه‌یان نییه یارى به بودجه بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشترى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مانى عێراق و لیژنه‌ى دارایى مافى ئه‌وه‌یان نییه به ئاره‌زوى خۆیان یارى به بودجه بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى شوباتى 2021 هۆشیار زێباری، ده‌ڵێت:"به‌پێى ده‌ستور په‌رله‌مان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه گواستنه‌وه له‌نێوان مادده‌ى خه‌رجییه‌کانى بودجه‌ى گشتى و کۆى خه‌رجییه‌کاندا بکات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت پێشنیارى زیادکردنى کۆى خه‌رجییه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکات، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاته‌کانى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایین".
هه‌روه‌ها زێبارى ده‌شڵێت:" بێجگه له‌وانه لیژنه‌ى دارایى و به‌پێى ده‌ستور به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافى ئه‌وه‌یان نییه یارى به بودجه بکه‌ن و گۆڕانکارى تێدا بکه‌ن".
هاوکات جه‌ختى کردۆته‌وه که ئه‌وه‌ى ئێستا روده‌دات ده‌رچونه له بنه‌ماى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان که بناغه‌ى سیستمى دیموکراتییه‌و پێشێلیى په‌رله‌مان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانى جێبه‌جێکردن و دادوه‌رى کارێکى ناپه‌سه‌نده‌و ده‌بێت سنورێکى بۆ دابنرێت.
