قادر عه‌زیز له‌باره‌ى شه‌ڕه‌ته‌قه‌ى کوڕه‌که‌ى و ئه‌فسه‌رێک روونکردنه‌وه ده‌دات
"ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌ڤاڵێکى یه‌کێتیه و ئاماده‌ین کێشه‌که به برایانه له رێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌ربکه‌ین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کارگێڕێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێکى لیواى پاراستنى سلێمانى هه‌ڕه‌شه‌ى له کوڕێکى به ناوى "ئالان" کردووه و له کاردانه‌وه‌دا، کوڕه‌که‌ى چه‌ند پاسه‌وانێکى ماڵى خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه و له به‌رده‌م ماڵى ئه‌فسه‌ره‌که‌دا شه‌ڕه‌ته‌قه دروستبووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021له روونکردنه‌وه‌که‌دا که له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى قادر عه‌زیز، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاتووه، "ئێواره‌ى رۆژى 3ى ئه‌م مانگه له‌کاتێکدا (ئالان)ى کوڕى قادر عه‌زیز بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکى لیواى پاراستنى سلێمانى و حیمایه‌کانى به‌بێ هیچ پاساوێک ته‌نگاوده‌کرێت و ئه‌فسه‌ره‌که خۆى به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌کات و هه‌رچى جنێو و سوکایه‌تى هه‌یه پێى ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئالان هه‌رچۆنێک بێت خۆى له ده‌ستیان رزگارده‌کات، به‌ڵام دیسان هه‌ر به سه‌یاره‌که‌یان به چه‌که‌وه چه‌ند که‌سێک به‌دواى ده‌که‌ون و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک بێت له ئۆتۆمبێله‌که‌ى دایبه‌زێنن و ئه‌زیه‌تى پێبگه‌یه‌نن، دیسان خۆى لێیان رزگارده‌کاته‌وه به‌په‌له بۆ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
هاوکات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، "له ماڵه‌وه‌ش له کاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى کراوه به‌بێ ئاگادارى باوکى مه‌فره‌زه‌یه‌ک له حیمایه‌کانى ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و له به‌رده‌رگاى ماڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌که‌دا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێت و له وه‌ڵامى ته‌قه‌ى ئه‌فسه‌ره‌که و حیمایه‌کانى شه‌ڕه‌ته‌قه‌یه‌ک دروستده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکى گیانى لێناکه‌وێته‌وه".
قادر عه‌زیز هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که له دواى لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که، ده‌رکه‌وتووه "ئه‌و هاوڵاتیه به چه‌کى ئه‌فسه‌ره‌که خۆى برینداربووه و چه‌که‌که‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه".
له درێژه‌ى روونکردنه‌وه‌که‌یدا ده‌شڵێت:"ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌ڤاڵێکى یه‌کێتیه و به براى خۆمانى ده‌زانین، ئاماده‌ین کێشه‌که‌ش به ئاشتى و برایانه له رێگه‌ى یاساوه چاره‌سه‌ربکه‌ین".
ئێواره‌ى رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه، پۆلیسى سلێمانى به ئێن ئاێ تى راگه‌یاند، له گه‌ڕه‌کى به‌رانانى شاره‌که‌دا ته‌قه له ماڵى ئه‌فسه‌رێکى به‌رگرى و فریاکه‌وتن کراوه. وتیشی، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ته‌قه له ماڵه‌که‌ى کراوه برینداربووه.
