عه‌لى باپیر: خه‌ڵک له دۆخێکى خراپدایه له‌سایه‌ى ئه‌م حکومرانیه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میرى کۆمه‌ڵ رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان له چوارچێوه‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى به‌ر له کۆنگره‌ى چواره‌مى حزبه‌که‌ی، سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕینى کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆنگره‌دا کۆبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌لى باپیر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا راشیگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان پڕه له سامانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى که‌چى هاوڵاتیان له بارودۆخێکى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن له سایه‌ى خراپیى حکومڕانان".
هاوکات، ئه‌میرى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که"رۆژ به رۆژ ئه‌ستێره‌ى ئێمه به‌ره‌و دره‌وشانه‌وه و هى ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌ره‌و کزى و لاوازى ده‌چێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وانى ناڕه‌حه‌ت کردووه، له‌برى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانى خۆیان چاک بکه‌ن ده‌یانه‌وێت ناشیرینمان بکه‌ن".
بڕیاره له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆنگره‌ى چواره‌مى کۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ڕێوه‌بچێت و کۆمه‌ڵیش وه‌ک خۆیان باسیان کردووه له ئاماده‌ارییه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه.
