روفاتى ده‌یان قوربانیانى ئێزدى له گوندى کۆجۆ به‌خاک ده‌سپێردرێن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روفاتى 104 له قوربانیانى گوندى کۆجۆ له رێوره‌سمێکدا له زێدى خۆیان به‌خاک ده‌سپێردرێن، که له ساڵى 2014دا له ئاکامى ھێرشى داعش بۆ سه‌ر گونده‌که‌یان کوژران.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له رێوڕه‌سمى به‌خاک سپاردنه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، نوێنه‌رى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتان، رێکخراوه بیانى و ناوخۆییه‌کانى تایبه‌تمه‌ند به جینۆساید و که‌سوکارى قوربانیانى شه‌ڕى داعش له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و که‌سوکارى قوربانییه‌کانى گوندى کۆچۆ ئاماده ده‌بن.
هه‌روه‌ها که‌سوکارى ئه‌و قوربانیانه به ھاوکارى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌ھیدان و ده‌زگاى شه‌ھیدانى حکومه‌تى فیدڕاڵ، ئاماده‌کاریى تایبه‌تییان بۆ به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانیان ئه‌نجام داوه.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى ئه‌و 104 قوربانییه، تیمه‌کانى ھه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له ناوچه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆیان به‌رده‌وامن له کارکردن
له کاتى ھێرشى داعشدا بۆ سه‌ر گوندى کۆجۆ، هه‌زار 200 که‌س له دانیشتوانى گونده‌که رفێندراون و به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان، له‌و ژماره‌یه، 700 که‌سیان کۆمه‌ڵکوژ کراون که تا ئێستا روفاتى 246 یان دۆزراونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى به‌غدا کراون که له‌و ژماره‌یه ته‌نها 104 که‌سیان ناسراونه‌ته‌وه.
گوندى کۆجۆ به دورى 25 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته باشورى قه‌زاى شنگال، به گه‌وره‌ترین گوندى ئێزدییه‌کان و دوا سنورى ناوچه‌کانى نیشته‌جێى ئێزدییه‌کان داده‌نرێت.
