بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه‌ى له‌سلێمانى خۆى تاقى بکاته‌وه به‌و خوایه زه‌ره‌ر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى په‌یامێکى له‌باره‌ى نائارامیه‌کانى دوو ڕۆژى ڕابردوى شارى سلێمانى بڵاوکرده‌وه‌و ئاشکرایکرد:" ئه‌و ڕوداوى ته‌قه‌کردنه‌ى ڕویدا له‌دوو ڕۆژى ڕابردوو قابیلى قبوڵ نییه"،" هه‌رکه‌س خۆى له‌سلێمانى تاقى بکاته‌وه به‌و خوایه زه‌ره‌رێکى زۆر گه‌وره ده‌کات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له‌په‌یامێکدا بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ناوشارى سلێمانى ته‌قه‌و شتى وا بووه، باسى ئه‌وه ده‌کرێت که یه‌کێکیان ڕه‌بتى هه‌یه به‌یه‌کێتیه‌وه‌و ئه‌وى دیکه‌یان کوڕى سه‌رکردایه‌تیه،حه‌زه‌که‌م لێره‌وه پێتان بڵێم ئه‌وه ناخوات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ئێمه وه‌عدێکمانداوه به‌م شاره، ئه‌مشاره پاکده‌که‌ینه‌وه‌و جوانى ده‌که‌ین، هه‌ردوو ئه‌وانه‌ى ته‌قه‌یان کردوه لێره‌ن‌و ده‌ستگیرده‌کرێن‌و ده‌درێنه ده‌ستى دادگا".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که " کوڕى به‌رپرس بێت یان که‌سى ئاسایی، هیچ کێشه‌یه‌ک نییه لاى ئێمه هه‌ر هه‌مان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، له‌م زۆنه‌ى ئێمه ئیتر شتى وا قابیلى قبوڵ نییه".
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "کێ خۆى تاقى بکاته‌وه به‌و خوایه زه‌ره‌رێکى زۆر گه‌وره ده‌کات، تکا له‌هه‌موان ده‌که‌م ئارام بنه‌وه، ده‌بێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خزم‌و که‌سوکارى خۆمان بکه‌ین، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دزو مافیا بکه‌ین، من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه ئه‌مشاره جوان ده‌که‌ینه‌وه".
