نێچیرڤان بارزانی دڵنیایى ده‌داته ئێزدییه‌کان
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: بۆ رزگارکردنى هه‌موو رفێندراوانى ئێزدى هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیش رایگه‌یاند:" له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ رزگارکردنى هه‌موو رفێندراوانى ئێزیدى و هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، له گوندى کۆچۆ رووفاتى 104 کوردى ئێزدى که به ده‌ستى داعش کوژرابوون به‌خاکسپێردران که له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا شاردرابونه‌وه.
له وتاره‌که‌ى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه، "ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى تیرۆریستانى داعش به‌رامبه‌ر به خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان ئه‌نجامیاندا، نه‌ک هه‌ر به ته‌نها هه‌وڵێکى کۆنه‌په‌رستانه‌ى لێدانى یه‌کێک له دێرینترین ئایینه‌کانى ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تى بوو، به‌ڵکو هه‌وڵێکى نه‌زۆکى بێهووده بوو، بۆ لێدان له چه‌مک و به‌ها باڵاکانى گه‌لى کوردستان له لێبورده‌یى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستی، که مۆرکى دیار و به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدین".
تاوه‌کو ئێستا له کۆى شه‌ش هه‌زار و 417 رفێندراوى کوردى ئێزدی، سێ هه‌زار و 543 که‌سیان رزگارکراون، دوو هه‌زار و 874 که‌سیشیان ماون.
ده‌قى وتارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان که له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی خوێندرایه‌وه:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و قوربانییانى ده‌ستى تیرۆر،
خوشک و برایانى خۆشه‌ویستى ئێزدی..
سڵاوتان لێ بێت..
ئه‌مڕۆ هه‌موومان لێره پێکه‌وه به ڕێز و شکۆوه له ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ڕوفاتى (١٠٤) قوربانیى ئێزیدیى خه‌ڵکى کۆچۆدا به‌شدارین، که له یه‌کێک له سامناکترین کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، بوونه قوربانیى ده‌ستى داعشى دڕنده‌ترین ڕێکخراوى تیرۆرستیى سه‌رده‌م.
گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى ئه‌م خوشک و برا ئازیزانه‌مان بۆ زێدى خۆیان، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى دیکه‌ى خه‌مگینى مێژوویه‌کى تاڵى پێ له ژان و ئازارى خوشک و برایانى ئێزدیمانه که بۆ به‌رگرى و له‌پێناو پاراستنى خۆیان و ئایین و کو‌لتوور و زمانیاندا، به ده‌یان جار ڕووبه‌ڕووى فه‌رمانه یه‌ک له دواى یه‌که‌کان و کۆمه‌ڵکوژیى له‌وجۆره بوونه‌ته‌وه.
ئێزدی، نموونه‌ى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى نه‌رم و لێبورده‌ى ژیاندۆست و مرۆڤدۆستى ئاشتیخواز و خاوه‌ن به‌هاى جوان و باڵان که ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌مووان، له‌گه‌ڵ ته‌واوى پێکهاته و جیاوازییه‌کاندا، به ئارامى و ئاشته‌واییانه پێکه‌وه بژین. ته‌نیا خه‌ریکى ژیان و به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى گوزه‌رانیانن. به درێژاییى مێژوو قوربانیى زۆر گه‌وره‌یان داوه، سه‌ر و ماڵى خۆیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پارێزگارى له بڕوا و خواناسى و له ئێزدییاتى و ئایینى خۆیان بکه‌ن. هه‌رگیز بۆ دراوسێ و ده‌وروبه‌ریان نه‌بوونه‌ته گرفت و سه‌رێشه، به پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه فاکته‌رى ئارامى و ته‌بایى و نموونه‌ى پێکه‌وه‌ژیان بوون.
ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌رامبه‌ر به خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان ئه‌نجامیان دا، نه‌ک هه‌ر به ته‌نها هه‌وڵێکى کۆنه‌په‌رستانه‌ى لێدانى یه‌کێک له دێرینترین ئایینه‌کانى ناوچه‌که و مرۆڤایه‌تى بوو، به‌ڵکوو هه‌وڵێکى نه‌زۆکى بێهووده بوو، بۆ لێدان له چه‌مک و به‌ها باڵاکانى گه‌لى کوردستان له لێبورده‌یى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستی، که مۆرکى دیار و به‌رچاوى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدین.
ڕاسته تیرۆرستان زه‌ربه‌یان له‌و چه‌مک و به‌هایانه دا و ویستیان بیانسڕنه‌وه، به‌ڵام بێگومان گه‌له‌که‌مان و خوشک و برایانى ئێزدیمان به‌تایبه‌تی، زۆر له هه‌وڵانه گه‌وره‌ترن و هیچ دوژمنێک له مێژوودا نه‌یتوانیوه و ناتوانێت هیچ شتێک له ویست و ئیراده‌مان بۆ ژیان، بۆ مرۆڤدۆستی، بۆ پێکه‌وه‌یى و یه‌کترقبووڵکردن و لێبورده‌یى که‌م بکاته‌وه. وه‌ک هه‌میشه هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌کانى وڵات، پێکه‌وه شان ده‌ده‌ینه به‌ر ژان و ئازارى یه‌کتر و پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووى سه‌ختییه‌کان ده‌بینه‌وه، پێکه‌وه برینه‌کانمان تیمار ده‌که‌ین.
له‌م ڕێوڕه‌سمه پێ شکۆیه و له‌م ڕۆژه خه‌مگینه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ینه‌وه. خوشک و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى ئێزدییاتى بۆ هه‌میشه پارێزراو بێت، ئێزدى و هه‌موو پێکهاته‌کان و ته‌واوى گه‌لى کوردستان له ئێستا و داهاتووى خۆیان دڵنیا بن، ناوچه ئێزدییه‌کان ئاوه‌دان بکرێنه‌وه و ژیان و خزمه‌تگوزارى و ئارامى و ئاسایشیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، سه‌رفراز، دڵنیا و بێ ترس بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین و له‌سه‌ر کارکردن بۆ به‌پارێزگاکردنى شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بین. له‌گه‌ڵ عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کار ده‌که‌ین و هاوکار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دى کاره‌ساتى وا به‌سه‌ر ئێزدییان و هیچ پێکهاته‌یه‌کى دیکه‌دا نه‌یه‌ته‌وه. داوا له حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌که‌ین، قه‌ره‌بووى خوشک و برایانى ئێزدیمان بکاته‌وه، تیرۆرستان و تاوانبارانى کۆمه‌ڵکوژییه‌که به سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین دوایین ڕێککه‌وتنى نێوان حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بکرێت و حکوومه‌تى فیدراڵ هه‌نگاوى جددى بۆ بنێت، که خزمه‌تى ئارامى و ئاسایش و ئاوه‌دانکرده‌نه‌وه‌ى ناوچه‌که و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان ده‌کات. له‌مباره‌یه‌وه داوا ده‌که‌ین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ڵه‌تى هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بن.
تا ئێستا له کۆى (٦٫٤١٧) خوشک و براى ڕفێنراوى ئێزدی، (٣٫٥٤٣)یان ڕزگار کراون و (٢٫٨٧٤)شیان ماون. دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنى چاره‌نووسى ته‌واوى ڕفێنراوان به‌رده‌وم ده‌بین و هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ین.
له کۆتاییدا به ڕێز و پێزانینه‌وه ڕۆڵى جه‌نابى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه به بیر ده‌هێنینه‌وه که له‌ژێر فه‌رمانده‌ییى جه‌نابیاندا، شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان ئازاد کرد و به سه‌دان پێشمه‌رگه له‌و پێناوه‌دا گیان به‌خشى و به‌ر که‌وتن. له خواى مه‌زن داواکارین گیانى شه‌هیدان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و بۆ هه‌میشه یادیان به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
زۆر سوپاسى تیمى نێوده‌وڵه‌تیى (یوونیتاد) به سه‌رۆکایه‌تیى به‌ڕێز که‌ریم خان ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى له‌سه‌ر دۆسیاى قوربانیانى ئێزدى ده‌یکه‌ن، به‌تایبه‌تیش له که‌یسى ڕوفاتى ئه‌م قوربانیانه و ناسینه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه ده‌که‌ین.
زۆر سوپاس..
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کورستان
6ى شوباتى 2021
