ئارى هه‌رسین: به‌غدا بۆ ئێمه گرنگ نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى پێشووى پارتى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌مان له‌کیس نه‌چێت، ده‌بێت متمانه‌مان به‌خۆمان بێت و به‌غدا گرنگ نیه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان له‌میانى وتارێکدا له کۆنفراسى (ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌کان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌رێم و به‌غدا) له شارى سلێمانی وتى:" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه‌مان له‌کیس نه‌چێت، ده‌بێت متمانه‌مان به‌خۆمان بێت و به‌غدا گرنگ نیه، خۆمان گرنگین".
هه‌روه‌ها وتیشى:" له ئێستاشدا باره‌گایه‌کى حزبى له باره‌گایه‌کى حکومه‌ت گرنگتره، له هه‌ندێک شوێنى کوردستان کادیرێکى حزبى ده‌سه‌ڵاتى له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه زیاتره، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه‌مان بۆ بمێنێت ده‌بێت واز له‌مه بهێنین.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌مه‌ودوا که‌س نه‌ڵێت با نه‌بێت به دوو ئیداره چونکه ئێستا دوو ئیداره‌ین:"له راستیدا ئێستا سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ئاسایشى سلێمانى و گه‌رمیاندا نیه، کاکه قوباد تاڵه‌بانى برامان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى به‌سه‌ر زێره‌ڤانى پۆلیسى هه‌ولێرو دهۆکدا نیه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌وه‌ى که دڵسۆزه بڵێت بیکه‌ن به یه‌ک ئیداره".
ئارى هه‌رین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئێره رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته نه‌ک سویسرا،" نه حساب بۆ یاسا ده‌کرێت نه بۆ ده‌ستور" ئه‌و که‌سه‌ى که پێى وابێت له رێگه‌ى یاسا و ده‌ستورى عێراقه‌وه مافى کورد وه‌رده‌گرێت، ئه‌وا له خه‌یاڵێکى تایبه‌تى خۆیدا ده‌ژی.
