لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى وه‌ڵامى قادر عه‌زیز ده‌داته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و کێشه‌ى له‌نێوان ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وانى قادر عه‌زیز روویداوه" ئه‌فسه‌ره‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌ئه‌وانه‌وه نییه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانى له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌نێوان ئه‌فسه‌رێک و پاسه‌وانه‌کانى قادر عه‌زیز، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى قادر عه‌زیز له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که گوایه ئه‌فسه‌رى ناوبراو له‌لیواى یه‌کى پاراستنى سلێمانییه".
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه به‌وه کراوه که "ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌مخۆرى و په‌رۆشیمان بۆ ئاسایش و ئارامى ته‌واوى شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و شارى سلێمانى به تایبه‌ت، بۆ رایگشتى روون ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌فسه‌رى ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌لیواکه‌مانه‌وه نییه".
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌فسه‌رێکى به‌رگرى و فریاکه‌وتنى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ته‌قه له‌ماڵه‌که‌ى کراوه و خۆیشى بریندار کراوه، له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بڵاوکرایه‌وه که ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کردۆته سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌که کوڕى قادر عه‌زیز، کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتییه.
شه‌وى رابردووش قادر عه‌زیز روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، هۆکارى کێشه‌که ئه‌وه بووه پێشتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا کردووه، پاشان کوڕه‌که‌شى بێ ئاگادارى خێزانه‌که‌ی، مه‌فره‌زه‌یه‌ک پاسه‌وانى بردووه بۆ ماڵى ئه‌و ئه‌فسه‌ره، به‌ڵام هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
