دانا عه‌بدولکه‌ریم: نۆ ملیۆن مه‌تر دووجا قیرتاومان کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌ماوه‌ى له ساڵ و نیوێکى ته‌مه‌نی کابینه‌ى 9دا نۆ ملیۆن مه‌تر دووجا رێگه‌وبانیان قیرتاوکردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021، دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" به‌شێکى پڕۆژه‌ى رێگاوبانه‌کانى نێوان سلێمانی-هه‌ولێر گرێبه‌سته‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى (٢٠١٠) به‌ڵام به‌چه‌ندین هۆکار ته‌واو نه‌کراون وحه‌وت پڕۆژه‌ى نیشته‌جێکردن ته‌واوکراون، به‌شێک له‌وانه‌ش وه‌ک شوقه‌کانى قه‌ڵادزێ دابه‌شکراون".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه راشیگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و نیوه‌ى رابردوودا، له‌بوارى رێگاوباندا زیاتر له نۆ ملیۆن مه‌تر دووجا قیرتاومان کردووه له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا".
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد که له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (٤٩)پڕۆژه ته‌واوکراون، له ئێستاشدا زیاتر له ١٢٩ پڕۆژه‌ى رێگاوبان له‌بوارى جێبه‌جێکردان، که خۆى له ٤٤٠کیلۆمه‌تر رێگاى دووساید و ١٠کیلۆمه‌تر رێگاى یه‌ک ساید ده‌بینێته‌وه.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ٧٩٢ کیلۆمه‌تر چاککردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌کانیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌شت پرد‌و تونێل له‌بوارى جێبه‌جێکردندان، له‌گه‌ڵ زیاتر له ٨٠٠ کیلۆمه‌تر رێگاى گونده‌کان کارى تێدا ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونیش، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕو، که (٦٢) پڕۆژه‌ى یه‌که‌ى نیشته‌جێبون که هه‌شت هه‌زار و ١٦٤ یه‌که له خۆده‌گرێت له‌بوارى جێبه‌جێکردندان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه له‌ئێستادا وه‌کو پێویست کاریان تێدا ناکرێت له‌به‌ر بونى قه‌یرانى دارایی،
