ئه‌مڕۆ ده‌وامى خوێندنگه‌کان ده‌ستى پێکرده‌وه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە  لە هەرێمی کوردستان دوای داخرانیان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە و پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە.

قوتابخانەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراونەتەوە کە رێنماییەکان بە هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراون.

لە قوتابخانەیەکدا لیژنەیەکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکان پێکدەهێنرێت کە دەبێت کارمەندێکی تەندروستییشی تێدا بێت.

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، ئەگەر لە هەر قوتابخانەیەکدا زیاتر لە پێنج قوتابی تووشی کۆرۆنا ببن، ئەوا دەرگای ئەو قوتابخانەیە دادەخرێت.

هەروەها وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە داوە کە لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی رەوشی کۆرۆنا لە قوتابخانەکان کە دەبێت کارمەندێکی تەندروستی لەنێویاندا بێت، مامۆستاکان پابەند دەکرێن بە بەکارهێنانی دەمامک، ئەگەریش مامۆستایەک تووشی کۆرۆنا بوو رەوانەی ماڵەوە دەکرێت و دوای هێنانی راپۆرتی چاکبوونەوە دەست بە دەوام دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار