ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا بڵاوبوونەتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگهیاند نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە عێراق و سووریا بڵاوبوونەتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئهمرۆ یهکشهممه ڕایگهیاند "بە پێى پێشبینیەکانمان لە ئێستادا داعش سەرقاڵی رێکخستنەوەی ریزەکانیەتی، یەدەكی نەختینەیی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار دەبێت".
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووه، ژمارەیەک چەکداری داعش لە عێراق و سووریا بڵاوبوونەتەوە کە نزیکەی 10 هەزار چهكدار دەبن.
لە ڕاگهیاندراوهکهدا هاتووه، رێکخراوی داعش بە چەند رێگایەک بەردەوامە لە پڕکردنی خەزێنەکەی، لەوانە وەرگرتنی فیدیە و سەرانە و رفاندنی هاوڵاتیان.
لە ڕاگهیاندراوهکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەشخراوەتەڕوو. سەڕەرای ئەو ئاستەنگیانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام داعش هێشتا توانای ئەوەی هەیە بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی نێوان عێراق و سووریا.
ئهمه له كاتێكدایه چهكدارانى داعش له ناوهڕاست و خوارووى عیراق دهستى به چالاكیكانى كردۆتهوه.
