کۆمپانیایه‌کى رووسى: به‌به‌هاى 13 ملیار دۆلار چه‌کمان هه‌نارده‌ کردووه‌

7 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که‌ به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى روسیایه‌ رایگه‌یاند:" سه‌ره‌راى بوونى سزاکانى سه‌ر رووسیا و کۆرۆنا ئاستى هه‌نارده‌کردنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى له‌ ساڵى 2020دا له‌ هه‌مان ئاستى ساڵى 2019 دا بووه‌ و ساڵى رابردوو به‌ به‌هاى 13 ملیار دۆلارمان هه‌نارده‌ کردووه‌".

که‌ناڵى رووسیا توده‌ى بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌لیکسانده‌ر مێخیڤ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى ڕۆس ئه‌برۆنسۆند، که‌ به‌رپرسى هه‌نارده‌ى چه‌کى ڕوسیایه‌ له‌میانى به‌شداریکردنى  له‌کردنه‌وه‌ى پێشانگاى چه‌ک رایگه‌یاند:" سه‌ره‌ڕاى سزاکان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، کۆمپانیاکه‌ ساڵى ڕابردوو توانیویه‌تى به‌رهه‌مى سه‌ربازى به‌ به‌هاى 13 ملیار دۆلار بفرۆشێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ رووسیا بۆ زیاتر له‌ 50 وڵات چه‌ک و پێداویستى سه‌ربازى هه‌نارده‌ ده‌کات.

روسیا یه‌کێک بووه‌ له‌ وڵاتانى هه‌نارده‌کارانى چه‌ک له‌ جیهاندا که‌ ساڵانه‌ به‌ به‌هاى نزیکه‌ى 15 ملیار دۆلار چه‌ک ده‌فرۆشێت به‌ وڵاتانى جیهان.
 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار