ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیاو دهۆک ده‌کرێته‌وه

ئاکرێ و جوله‌مێرگ پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و گه‌شتیاران له‌هه‌ردوولاوه‌ هاتوچۆى پێدا ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



پ.دهۆک

بههۆى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا لهجیهان و ههرێمى کوردستان دهروازهى سهرزێڕى نێوان تورکیاو پارێزگاى دهۆک لهمانگى ئادارى 2020داخرا، ئهمڕۆ دووشهممه بڕیاره دووباره به رووى گهشتیاران و خهڵکى ناوچهکه بکرێتهوه.

سهربهست سهبری، بهڕێوهبهرى ناحیهى کانى ماسێ لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتىوت:»پێش دوو رۆژ وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم رهزامهندى خۆیان دهربڕى بۆ دووباره کردنهوهى دهروازهى سهرزێڕى نێوان تورکیاو پارێزگاى دهۆک».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد ئهمڕۆ دووشهممه 22ى شوبات بهئامادهبوونى بهرپرسانى ههردوو لایهن بهفهرمى دووباره به رووى گهشتیاران و خهڵکى پارێزگاکانى باکورى کوردستان و خهڵکى ههرێمى کوردستان دهکرێتهوه.

دهروازهى سهرزێڕى نێوان تورکیا و پارێزگاى دهۆک بۆ یهکهمجار لهساڵى 2016 بهفهرمى کرایهوه کهدهکهوێته سنورى ناحیهى کانی ماسێ سهر بهقهزاى ئامێدى لهسنورى پارێزگاى دهۆک و لهتورکیاش دهکهوێته ناوچهى جولهمێرگى کوردستانى باکور.

بهڕێوهبهرى ناحیهى کانى ماسێ باسى لهوهکرد دهروازهکه تهنیا بۆ مهبهستى گهشتیارى و هاتوچۆى خهڵکى ههرێم و پارێزگاکانى باکوورى کوردستان بهکاردههێنرێت، وتیشى:» تهنیا ئۆتۆمبێلى بچووک دهتوانن لهم دهروازهیه بچنه تورکیاو دهروازهیهکه بهڕێککهوتنى ههرێم و تورکیا کراوهتهوه«.

دوورى نێوان ناحیهى کانی ماسێ و پارێزگاکانى باکورى کوردستان وهکو شارهکانى وان، شهمزینان دوو کاتژمێرو نیوه، بهڵام ئهگهر لهدهروازهى ئیبراهیم خهلیلهوه بچێته ئهو شارانهوه پێویستى به نۆ کاتژمێر دهبێت.

«لهوهرزى هاوین رۆژانه ههزارو (200) کهس هاتۆچۆیان دهکرد، بهڵام لهوهرزى زستان بۆ نزیکهی (600) کهس کهمدهبێتهوه، خهڵکى ئێمه زیاتر بۆ مهبهستى چوونه لاى پزیشک و وهرگرتنى چارهسهر سهردانى پارێزگاکانى باکورى کوردستان دهکهن، لهههمانکاتدا خهڵکى ئهو پارێزگایانهش دێنه ههرێم بۆ کرینى شهکرو زۆر شتى تر» سهربهست سهبرى واى وت.

کانى ماسێ دهکهوێته سنورى قهزاى ئامێدى له(76) گوند پێکهاتووهو ژمارهى دانیشتووانهکهى دهگاته ههشت ههزار کهس.

له‌هه‌رێمى کوردستاندا (29) ده‌روازه‌ بوونى هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیاو پارێزگاى دهۆک نافه‌رمییه‌و تائێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه‌ به‌فه‌رمى دانى پێدا نه‌نراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار