فۆتۆ: ‌کچە کوردێک ده‌بێته‌ ئه‌ندامى خێزانى شاهانه‌ى به‌ریتانیا

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

کچێکى کورد کهباوکى خهڵکى کهلار بووهو بههۆکارى ههژاریى و سیاسى روویان لهئهمریکا کردووه، بووه ئهندامى خێزانى شاهانهى بهریتانیا دواى هاوسهرگیرى کردنى لهگهڵ هێنرى رۆپهر-کۆرۆزۆندا، کهخوشکهزاى بووکى شاژنه ئهلیزابێزى دووهمه.

کچێکى کورد بهناوى هانا جاف دواى ساڵێک لهدهزگیراندارى لهگهڵ هێنرى رۆپهردا هاوسهرگیرى ئهنجامدا کهئهندامێکى خێزانى شاهانهى بهریتانیایهو بهمهش هانا دهبێته ئهندامى ههمان خێزان.

هێنرى رۆپهر خوشکهزاى سارا فێرگسنه، ژنهمیرى شازاده ئهندرو که میرى شارى یۆرکى ئینگلتهرایهو شازاده ئهندرو دووهم کوڕى شاژن ئیلزابێزى دووهم، شاژنى ئێستاى بهریتانیاو شازاده فلیپه.

هێنرى دهشبێته پورزاى شازاده یوجین و شازاده بێتریس که لهپلهى نۆیهم و دهیهم دێن بۆ شوێنگرتنهوهى شاژنه ئیلیزابێزى دووهم.

هاوسهرهکهى هانا کهتهمهنى (٣٥) ساڵه یهکێکه لهنهوهکانى شا هێنرى حهوتهم، پاشاى ئینگلتهرا لهنێوان ساڵانى ١٤٨٥ بۆ ١٥٠٩.

هاناو هێنرى بههۆى هاوڕێیهکیانهوه یهکتریان ناسیوهو دواى چوار مانگ لهیهکترناسین لهدووى کانونى دووهمى ٢٠٢٠، هێنرى داواى هاوسهرگیریى لههانا کرد لهسویسرا.

هانا سهریاس جاف لهچوارى تشرینى دووهمى ١٩٨٦ لهدایکبووهو هاووڵاتییهکى مهکسیکییهو بهڕهچهڵهک کوردهو سهر بهخێڵى جافهو نهوهى پاشا موحهمهد جافه.

هانا لهشارى سان دیاگۆى مهکسیک لهدایکبووهو بڕوانامهى بهکالۆریۆسى لهدهروونزانیدا بهدهستهێناوهو دواتر ماستهرى لههونهردا وهرگرتووه.

هانا کهسایهتییهکى سیاسی، نووسهر و چالاکوانهو له رێکخراوى جاف بۆ خوێندنکار کار دهکات که رێکخراوێکى قازانج نهویسته و تیشک دهخاته سهر مافى پهنابهران و دهستهبهرکردنى مافى خوێندن بۆیان.  سهریاس جافى باوکی خهڵکی کهلارهو لهو هاووڵاتیه کوردانهیه که لهساڵانى رابردوودا بههۆکاری ههژارییو سیاسی کوردستانیان بهجێهێشتو روویان لهوڵاتانی دیکهی ئهوروپاو ئهمریکا کرد، ههر لهوێش ژیانی هاوسهرییان لهگهڵ نهتهوه جیاوازهکانی تر پێکهێناوه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار