ئەمڕۆش بڕیاری ناردنی موچەی هەرێم نەدرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەدرا بەڵكو لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ پرسی نەوت و موچە.

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوە ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق کۆتاییهات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدراوە.

بەپێى زانیاریەکان لەکۆبوونەوەکەى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە لیژنەیەک لە پێنج وەزیر پێکبهێنێت بۆ چارەسەرکردنى  پرسی نەوت و موچە لەنێوان حکومەتى هەرێم و بەغدا، ئەو لیژنەکەیە بۆ بڕیاری کۆتاییە لەبارەی نەوت و مووچەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوە ئەندامانى لیژنەکە پێکدێن لە وەزارەتی داد  و پلاندانان، دارایی، تەندروستی و خوێندنی باڵاى  حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەونە گفتوگۆ بۆ قسەکردن لەسەر ئەو رەشنووسەی ئامادە کراوە.
 
ئەم لیژنەیە لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن و هەردوو رەشنووسە، کامەی رێککەوتنی لەسەر کرا، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی حکومەتی عێراق رێکدەخرێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکان بدرێت، عێراق ئامادە نییە قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت بداتەوە. 
 
پێش ئەم کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە نامەیەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی عێراق کردووە و هۆشداری پێدوان، ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، لە پرۆسەى سیاسی دەکشێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بارزانی لە نامەکەیدا هۆشداری داوەتە بەرپرسانی عێراق و گوتوویەتی، لە ئەگەری رێکنەکەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، لە پرۆسەى سیاسی دەکشێنەوە.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان دەستکراوە دەبێت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بۆ جیهان بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار