وەزیری گواستنەوەی روسیا بە مردوویی دۆزرایەوە
.png)
دوێنێ
میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە وەزیری گواستنەوەی ڕووسیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە دوورخستنەوەی لەلایەن ڤلادیمێر پوتینەوە.
ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا بڵاویکردەوە، رۆمان ستارۆڤۆیت لە ئۆدینتسۆڤۆ لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.
سڤێتلانا پێترێنکۆ، نوێنەری فەرمی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: تەرمی وەزیری پێشووتر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە فیشکەێک بەجەستەوەیەتى.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەزگاکانی لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە کاردەکەن بۆ دیاریکردنی بارودۆخى ڕووداوەکە و وردەکارى چۆنیەتى مردنەکەى".
بەرەبەیانی ٧ی تەمموز بە فەرمانی سەرۆکایەتی رۆمان ستارۆڤۆیت لە کارەکەی دوورخرایەوە، لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بە هۆکاری بڕیارەکەی پوتین نەکراوە.
ستارۆڤۆیت لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ەوە وەک وەزیری گواستنەوە کاردەکات.
