جۆوبایدن وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران چالاکده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، راگرتنى هاتنه ناوه‌وه‌ى په‌نابه‌رى یاسایى له رێگاى گرین کارد "کارتى سه‌وز" هه‌ڵوه‌شانده‌وه و جارێکى تر سیستمى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران چالاک ده‌کاته‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێکى میدیا ئه‌مریکییه‌کان، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تى جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا بریارێکى سه‌رۆکى پێشووى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و له‌مه‌دودوا سیسته‌مى وه‌رگرتنى په‌نابه‌ران له رێگاى گرین کارده‌وه چالاک ده‌کرێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مه‌ریکا، به بیانووى پاراستنى هه‌لى کاره‌کانى ناو ئه‌مریکا، پێدانى گرین کارتى وه‌ستاندبوو، 31ـى کانوونى یه‌که‌م، تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ى بۆ مانگى ئادارى ئه‌مساڵ درێژکرده‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و بریاره‌ى تره‌مپ، بایدن ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: " بریاره‌که له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریکادا نییه، به پێچه‌وانه‌وه، بریاره‌که زیان له ئه‌مریکا ده‌دات به‌تایبه‌ت کاتێک دێته سه‌ر به یه‌کشادبونه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى یاسایى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان، هه‌روه‌ها زیان له ئه‌مریکا ده‌دات چونکه بێبه‌ش ده‌بین له به‌هره و توانا جیاوازه‌کانى جیهان".
هه‌ر به بیانوى پاراستنى ئاسایشى ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ گه‌شتى هاووڵاتیانى چه‌ند وڵاتێکى ئیسلامى له رێگاى ڤیزا قه‌ده‌غه‌کرد.