شاعیرێکى لاوى سلێمانى شێوازێکى نوێ بۆ فرۆشتنى کتێبه‌که‌ى ده‌دۆزێته‌وه
کتێب
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاعیرێکى لاوى سلێمانى بۆ چاپکردنى کتێبه‌که‌ى هەموو ئەو شتانەی پێویستی ژیانی بوو و خۆشی دەویست فرۆشتى، ئێستاش کتێبخانه‌کان کتێبه‌که‌ى لێى وه‌رناگرن و ناچار رۆژانه له‌به‌رده‌م باخى گشتى سلێمانى ده‌وه‌ستێت و بوخچه‌یه‌ک که پڕه له‌کتێبه چاپکراوه‌که‌ى ده‌کاته شان و رۆژانه چاوه‌ڕوانى خوێنه‌ران ده‌کات تا لێ بکڕن.
ئاکار محمد ئه‌و گه‌نجه‌یه دواى ئه‌وه‌ى کتێبێکى شیعرى به ناوى (ژیان کردمى به سێبه‌ر) چاپ ده‌کات، خاوه‌ن کتێبخانه‌کان به‌بیانووى ئه‌وه‌ى کتێبى شیعر نافرۆشرێت، لێى وه‌رناگرن، ئه‌ویش له ناچاریدا شێوازێکى نوێ له فرۆشتنى کتێب بۆ خۆى ده‌دۆزێته‌وه
ئاکار محمد شاعیرى به هاوڵاتی وت "بۆ چاپکردنى ئه‌م کتێبه شیعرییه‌م (ژیان کردمى به سێبه‌ر) که‌لوپه‌له‌کانى ماڵه‌که‌ى خۆم فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی مافى چاپخانه‌که بده‌م، به‌ڵام هیچ کتێبخانه‌یه‌ک (جگه له دوو کتێبخانه نه‌بێت) ئاماده نه‌بوون، کتێبه شیعرییه‌که‌م له کتێبخانه‌ى دابنێت و بیفرۆشێت".
وتیشى "من رۆژانه له‌به‌ر ده‌م باخى گشتى دا ئه‌وه‌ستم بۆئه‌وه‌ى کتێبه‌که‌م به‌فرۆشم وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک دژى کتێبخانه‌کان و زۆربه‌ى نووسه‌ره‌کانیش وه‌ک هیوا قادر و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى و قوبادى جه‌لى زاده سه‌ردانیان کردوو و پشتگیرى له‌م شێوازه فرۆشتنه‌ى منیان کردووه".
ئاکار گله‌یی ئه‌وه‌ى هه‌بوو له کتێبخانه‌کان که شیعر و چیرۆکیان ناوێت، ته‌نها گرنگى به رۆمان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت رۆمان نووسین بره‌وى پێبده‌ن. ئه‌و وتى "ده‌یانه‌وێت فه‌زاى شیعر ناشرین بکه‌ن و شیعر نه‌هێڵن، به‌ڵام ئیشى من شیعره".
جه‌ختیله‌وه‌شکرده‌وه که کتێبخانه‌کان ئیشى بازرگانى ئه‌که‌ن، کارى ئه‌ده‌بى ناکه‌ن، خه‌مى نوسه‌ر و شیعر و شاعیرییان نیه، ئه‌وان پاره‌ى خۆیان په‌یا ده‌که‌ن. فرۆشتنى کتێب به‌وشێوه‌یه‌ى من نه‌ک سوکایه‌تییه بۆ کتێبخانه‌کان به‌ڵکو سوکایه‌تییه بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش شیعر له سه‌ر و هه‌موو ژانره‌کانه‌وه‌یه ده‌بێت به گه‌وره‌یی ته‌ماشا بکرێت.
خاوه‌نى کتێبخانه‌کان ره‌تیده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان کتێب چاپ نه‌که‌ن و نه‌یفرۆشن به‌ڵکو کتێبى شیعریش چاپ ده‌که‌ن و جارى وا هه‌یه چه‌ند جارێکیش چاپ ده‌کرێته‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به جۆرى شیعره‌که‌وه‌هه‌یه.
سیروان ره‌حیم له کتێبخانه‌ى ئه‌ندێشه به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوه شاعیره کتێبه‌ى بهێنیت بۆ ئه‌ندێشه به دڵنیاییه‌وه بۆ دا ئه‌نێین و ئه‌یفرۆشین، ئێمه ئێمه سانسۆرمان له‌سه‌رى نیه".
ئه‌وه‌شى وت "ئێمه کتێبى شیعریش چاپ و بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، له پێشتووتریش چه‌ند کتێبێکى شاعیره‌کانى ترمان چاپ و بڵاوکردووه‌ته‌وه و چاپى دووباره‌شمان کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستا ناتوانین هیچ کتێبێک وه‌ربگرین و چونکه کتێبى کۆنمان زۆر لایه ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه ته‌واو بکه‌ین".