له‌دووا چوار تاقیکردنه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



سامانى وه‌ستا به‌کر

«هاژهک»مووشهکبارانهکهى ههولێر، سزادانى رۆژنامهنووس و چالاکوانهکانى بادینان، چاوپێکهوتنهکهى رهغدى سهدام حسێن و کۆنگرهکهى کۆمهڵ.

لهمانگى دووا چوار تاقیکردنهوه لهسهر ئاستى ناوخۆ، ههرێمى و دهرهکی، ئهگهرچى هیچ یهکێ لهو تاقیکردنهوانه راستهوخۆ پهیوهندى بهیهکهوه نیه، بهڵام ناڕاستهوخۆ ههموویان پهوهستن بهداهاتووى عێراق بهگشتى و کوردستان بهتایبهتى کهئهکرێ بۆ ههریهکێکیان ههڵوێستهو لێکۆڵینهوهى جددى لهسهربکرێ.

مووشهک»هاژهک»بارانهکهى ههولێر

لهمووشهک»هاژهک» بارانهکهى ههولێرا ئهو وڵات و لایهن حزب و رێکخراوهى لهپشتى مووشهکبارانهکهوه بوون ههوڵیاندا بهبهردێک دوو چۆلهکه بکوژن، بهجۆرێک که لهیهک کاتدا  ئامادهباشى و ههڵوێستى بهڕێوبهرایهتى نوێى ئهمریکاو  تواناو هێزو چاودێرى سنورهکانى ههرێمى حکومهتى ههرێم تاقى بکهنهوه.

سهرهتا بۆ ئێران زۆر گرنگه دڵنیابێ لهههڵوێستى بهڕێوبهرایهتى «ئیداره«ى نوێى ئهمریکاو بهراوردێکى بکات به بهڕێوبهرایهتیه پێشووهکهى ترهمپ تابزانێ چۆن مامهڵهى لهگهڵدا بکات، بۆ ئهو جۆره سهرکێشییهش عێراق و ههرێمى کوردستان باشترین شوێنه کهئێران بهئامانجى بگرێت، چونکوم لهئێستایا  عێراق بێ خاوهنترین و پهرش و بڵاوترین ناوچهیه و ههرێمى کوردستانیش لاوازترین و بێ پشت و پهناترین شوێنه کهکهس لهسهرى نایهته وهڵام، لهبهر ئهو دوو هۆکارهو بۆ پهستانخستنه سهر ئهمریکا تا بهمهرجى ئێران بگهڕێتهوه سهر مێزى گفتوگۆ سهبارهت بهچهکى ناوهکى گروپى 5+1 و ئێران، ئهو وڵاته خواستێتى ئهمریکا زۆربهى گهمارۆ ئابورییهکانى لهسهر ههڵبگرێت پێش دهستپێکردنى ههر گفتوگۆیهک، ههربۆیه ئێران بهئاڕاستهکردنى چهند هاژهکێک لهلایهن بریکارهکانییهوه پهیامى خۆى بۆ ئهمریکا ناردو ئێستاش ههموو چاوهکان لهسهر وهڵامى ئهمریکایه بهرامبهر ئهو کارهى ئێران.

بهڵام ههرچى گرووپه شیعى و بریکارهکانى ئێرانه مهبهستێکى تریان ههبوو لهئاڕاستهکردنى ئهو هاژهک»مووشهک»انه، ئهوانیش:

یهکهم تا پهیامێک بۆ دهسهڵاتدارانى ههرێم بنێرن و بڵێن باشتره لهگهڵ ناوهند بگهنه رێککهوتن بهو مهرجهى شیعهکان دایانڕشتووه ئهگهرنا ئهوه هێنده پارێزراو نین و لهئهگهرى رێکنهکهوتندا دهکرێ کێشهکه بهزهبرى هێز چارهسهربکرێت.

دووهم تا بزانن هێزى بهرگریى و ئامادهسازى و ههواڵگرى و کاردانهوهى ههرێم لهچ ئاستێکدایه و لهئهگهرى ههر رووبهڕووبوونهوهیهکدا، ههروهک چۆن مهبهستیان بوو بهڕوونى بهههرێم و دهسهڵاتدارهکانى دوو حزب بڵێن دهتوانین بهئاسانى سنوورهکان ببڕین و لهناوخۆى ههرێمهوه هێرش بکهینه سهرتان.

سێیهم دوایین شتیش دهیانهوێ بزانن کهئایا کهسێک یان وڵات و لایهنێک ماوه لهسهر ههرێم بێته وهڵام؟

سزاى چالاکوان و رۆژنامهنووسهکان

سزادانهکهى پێنچ چالاکوان و رۆژنامهنووسهکهش تاقیکردنهوهى شهقام بوو لهلایهن دهسهڵاتدارانى ههولێرهوه. ئهم کابینهیه کابینهیهکى ههواڵگرییه بهتێڕوانین لهوهى سهرۆکى حکومهتهکه پێشر سهرۆکى دهزگایهکى ههواڵگرى حزبى بووه کهههمیشه کێشهى نهیارهکانى بهکوشتن و ههڕهشهو دهسترێژى کردنهسهر  ئابڕو پیرۆزییهکان و خێزانى کهسانى نهیار  چارهسهر کردو سهرۆکى دهسهڵاتهکهى ههولێر بهڕوونى پهیامى خۆى بهبێ شهرم و سڵهمینهوه ئاراستهى ههموو رهخنهگر و نهیارو رۆژنامهنووسێکى ئازاد کرد کهئهم کهسێکى جیاوازترهو رهخنه بهسزا وهڵام دهداتهوه خۆ ئهگهر بهدهردهکهى «سهردهشى عوسمان»یشیان نهبات.

جیاوازییهکى زۆر ههیه لهوهى سهرۆکى دهزگایهکى ههواڵگرى حکومى و دهوڵهت بیت، وهک  لهوهى سهرۆکى دهزگایهکى ههواڵگرى حزبى بیت، بۆ نموونه ڤلادیمیر پۆتن سهرۆکى دهزگایهکى ههواڵگرى حکومى و دهوڵهت بووه، بۆیه دهبینى تهسفیهکردنى نهیارهکانى شێوهیهک لهنهێنى بوونى تیایه، ئهگهرچى کۆى وڵاتانى دیموکراتیخواز کۆکیش بن لهسهرئهوهى کهئهوه روسیاو سهرۆکهکهیهتى نهیارهکانى ژههرخوارد دهکات، بهڵام هیچ بهڵگهیهک نیه بۆ سهلماندنی، لهوهوه بۆمان دهردهکهوێ که دهزگاى ههواڵگرى زلهێزێکى وهک روسیا حساب بۆ ناوبانگ و ئابڕوى سیاسى خۆى دهکات و بوارێک بۆ کارکردن دههێڵێتهوهو بهههر شێوهیهک بێت لهههوڵدایه دهسهڵاتى دادوهرى سهربهخۆ بناسێنێ، جیاواز لهدهزگایهکى ههوڵگرى حزبى که نهیارهکانى بهبێتاوان زیندانى دهکات و بهبهرچاوى کۆى خهڵکى ههرێم و دراوسێ و جیهانهوه بێشهرمانه تۆمهتیان بۆ دادهتاشێ و بۆ ترساندنى خهڵک و ناساندنى دڵڕهقى و چاوسورکردنهوهى سهرۆکى حکومهت که کهسێکى ههوڵگرى و شۆراوه لهبهزهییه، پێنچ چالاکوان و رۆژنامهنووس بێتاوان دهکات بهنموونه بۆ ترس خستنه دڵى ههرکهسێکهوه کهڕهخنه لهدهسهڵات و حوکمهکهى بگرێ، بهپشتبهستن بهمێژووى حوکمڕانى ههموو ئهوانهى بهو جۆره حوکمهیان کردووه، زۆربهى کات کۆتایى ئهو کاره ناشرین و زوڵم و ستهمکارانهیان بهکۆتایى ژیانى خودى خۆیان بووه.

رهخش یان جۆکهرهکهى سهدام

چاوپێکهوتنهکهى رهغدى سهدام حسێنیش تاقیکردنهوهى کۆى عێراق بوو بهدوو ئاڕاسته.

یهکهم پهیامێک بوو بۆ ئێران که لهکاتى پێڕاکێشانى زیاترو دهستخستنه ناو کاروبارى عێراق و هاندانى میلیشیاو گرووپه چهکدارو بریکارهکانى ئهو وڵاته لهعێراق و ناوچهکه دژى ئهمریکا، ئهوا پێویسته ئێران لهجارێک زیاتر بیربکاتهوه، چونکه تائێستاش خهڵکانێک ماون کهببنه ههڕهشهى جددى بۆ سهر دهسهڵات و حوکمڕانى شیعهگهرایى لهعێراق.

رهغد لهچاوپێکهوتنهکهیدا چهندین جار دهیووت براو خوشکانى عهرهب و لهوهش  گرنگتر دهیوت کهپشتیوانییهکى زۆر دهکرێ لهلایهن سهرۆک و شاو ئهمیرو سهرکردهى وڵاتانى عهرهبى بهبێ ناوهێنان، لهوهشدا مهبهستى بوو که بهئێران و حزبه شیعییهکان و تائاستێکیش بهکوردیش بڵێ کهئهو پشتیوانى دهکرێ لهئهگهرى ههر جوڵهیهکدا  بۆ گۆڕانکارى سیاسى و گهڕانهوهى رژێمى پێشوو ئهگهر لهژێر ناوێکى تریشدا بێت دوور لهحزبى بهعس.

دووهم تاقیکردنهوهى شهقامى عێراقى بوو تاچ ئاستێک لهحوکمڕانى ئێستاى عێراق بێزان و تا چهند ئامادهو پشتیوانى رهغدو دارودهستهى رژێمى پێشووى عێراقبن، ئهویش لهڕێگهى گرنگیدانى میدیاو ئهو ژماره زۆرهى که گرنگییان بهو چاوپێکهتنه داوهو تهماشایان کردووه بهجۆرێک لهمێژووى کهناڵى «ئهلعهرهبیه«دا ههرگیز ژمارهى تهماشاکهرانى نهگهیشتووهته ئهو ئاسته، بهجۆرێک که پێشبینیکراو نهبووه بۆ خودى کهناڵهکهش.

کۆمهڵى ئیسلامى «کۆمهڵى دادگهریى کوردستان – عێراق»

سهرهتا دهبێ ئهوه بووترێ کهکۆمهڵى ئیسلامى پێشووترو  کۆمهڵى دادگهریى کوردستان – عێراق لهئێستادا زۆرترین بوێرى ههبووهو کهمترین سڵهمینهوهى ههبووه لهبهستنى کۆنگره بهراورد بهحزبهکانى تر لهناویشیاندا پارتى و یهکێتى و گۆڕان که بهراورد بهتهمهن و ژمارهى کۆنگرهى ئهو حزبانه ئهمان زیاتر پابهندبوون بهبهستنى کۆنگرهو پرهنسیپ و دهستورى حزبهکهیانهوه، ههرچهنده کۆنگرهى حزبى کوردى لهناوهڕۆکدا ههریهکه و هیچ گۆڕانکارییهکى جۆرى ناهێنێته کایهوه.

بهگۆڕینى ناوى حزب و داماڵینى پاشگرى ئیسلامى و گۆڕینى ئهمیر بۆ سهرۆ ک، کۆمهڵى دادگهریى دهیهوێت شهقام و دهنگدهرى ههرێمى کوردستان تاقیبکاتهوه که تاچهند ئامادهن لهو حزبه ناوهرۆک ئیسلامى و رووکهش مهدهنییه نزیک ببنهوه، ژمارهى دهنگدهرهکانیان تاچهند زیاد دهکات، ئایا ئهوه بهسه کهببنه هێزى دووهم یان سێیهم ئهگهر نهشتوانن ببن بهیهکهم، یان نهخێر شهقامى کوردى ههرێمى کوردستان پێشتر بڕیارى خۆى داوهو ههمیشه لهکاتى دهنگداندا ههموو شتێ لهبیردهکرێ و ههروهک پێشوو دهنگ دهدهن.

ئهم مۆدێله سهرهتا لهتورکیاوه سهریههڵداو پاشان لهتونس و ئیتر تابێت حزبه ئیسلامییهکان کۆپى دهکهن به لهبهرچاوگرتنى ئهوهى که لهو دوو وڵاتهدا حزبه ئیسلامییهکان لهژێر پهردهى ناو گۆڕین و لێکردنهوهى پاشگرى ئیسلامى توانیویانه بگهنه دهسهڵات ئهگهرچى لهناوهڕۆکدا ههر حزبه ئسوڵییه سهلهفییه ئیخوانییهکهشن.

بهداخهوه لهکوردستان حزب بۆ کهسێک دروست دهکرێ، حزبى کوردى تائێستا نهبووهته پرۆژهیهک بۆ بهڕێوهبردن، بهڵکو ئامرازێکه بۆ حهزى تاکهکهسى چهند کهسێک که تاکۆتایى ژیانیان دهبێ سهرۆکى حزبهکهبن، ههڵبهته ئهمه بۆ کۆمهڵیش راسته.

بۆ سهرۆکایهتى حزب سهرۆکى کۆمهڵ دهڵێ (نه بۆى رادهکهم نه لێى رادهکهم) کهڕاستییهکهى ئهوهیه پۆستى کهسى یهکهم (بهس بۆ خۆیهتى و ههم تاپۆیهتی) کتومت وهک حزبهکانى تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار