پاپاى ڤاتیکان نزا بۆ کورد ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نوێنهرى کریستیانهکان لهوهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئایینى حکومهتى ههرێم پێیوایه هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و ههرێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگ دهبێت و دهشڵێت:» پاپاى ڤاتیکان نزا بۆ کورد دهکات».

رۆژی پێنجى ئادار پاپا فرهنسیس پاپاى ڤاتیکان دهگاته عێراق، دواتر سهردانى ههرێمى کوردستان دهکات و بڕیاره لهیاریگاى فەڕهنسو ههریرى نووێژو چهند دوعایهکی بهکۆمهڵ لهگهڵ (10) ههزار کریستیان ئهنجامبدات.

خالید جهمال، نوێنهرى کریستیانهکان لهوهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئایینى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:» هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و ههرێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگه، چونکه ئهوه یهکهمجاره ئهو سهردانه بکرێت».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان چهند لیژنهیهکى پێکهێناوه بۆ چۆنیهتى پێشوازیکردن له پاپا، ئهوان سهرپهرشتى کۆى مهراسیمهکان دهکهن، وتیشى:» ئهوهى بهئێمه سپێردراوه دهستنیشانکردنى کۆمهڵێک لهپیاوانى ئایینى دیار لهپێکهاتهکانى کوردستانە بۆ ئامادهبوون لهمهراسیمهکه، کۆمهڵێک پێشنیارمان داوهته سهرۆکایهتى ههرێم بۆ چۆنیهتى پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان».

بڕیاره پاپاى ڤاتیکان کۆبوونهوه لهگهڵ عهلى سیستانى مهرجهعى باڵاى شیعهکان لهعێراق ئهنجامبدات و پهیماننامهیهک لهنێوانیاندا واژۆ بکرێت لهسهر ئاشتى و پێکهوهژیان لهنێوان پێکهاتهکانى عێراق و یهکتر قهبوڵکردن.

نوێنهرى کریستیانهکان لهوهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئایینى حکومهتى ههرێم ئهوهشى خستهڕوو پاپاى ڤاتیکان سهردانى ههولێر دهکات و دیدارى دهبێت لهگهڵ  سهرۆکایهتى ههرێم و حکومهتدا، وتیشى:»لهیاریگاى فهڕهنسو ههریرى بهبهشدارى (10)ههزار کریستیان نووێژو نزاى خێر بۆ عێراقو گهلى کوردو کریستیانهکان دهکات».

بهپێى ئامارى فهرمى وهزارهتى ئهوقاف و کاروبارى ئایینى حکومهتى ههرێم لهدوای 2003 لهعێراق ملیۆنێک و (800) ههزار کریستیانى دهژیان، بهڵام ئێستا ژمارهیان کهمبووەتهوە بۆ (400)ههزار کهس، نوێنهرى کریستیانهکان لهوهزارهتى ئهوقاف وتى: »دڵنیام سهردانهکهى پاپا هاندهرێکى زۆر باش دهبێت بۆ گهڕانهوهى ئاواره کریستیانهکان بۆ زێدى خۆیان، ئێستا نزیکهی (270)بۆ(300) ههزار کریستیان لهههرێمى کوردستان دهژین».

خالید جهمال پێشیوابوو پێگهى ڤاتیکان لهجیهان زۆر بههێزهو  سهردانهکهى پاپا بۆ عێراق و ههرێمى کوردستان دهبێته پاڵنهرێکى باش تاپهیوهندییهکانى بهغداو ههولێر لهگهڵ ڤاتیکان بههێزتر ببێت.

وهزارهتى دهرهوهى عێراق، له 7ى کانونى یهکهمى 2020دا لهڕاگهیهندراوێکدا رایگهیاند: «بهخۆشحاڵییهوه رایدهگهیهنین پاپا فهرهنسیس، پاپاى کڵێساى کاسۆلیک له (5 تاوهکو 8)ى مانگى ئادارى ساڵى 2021 سهردانى عێراق دهکات، سهردانهکه پهیامێکى ئاشتییه بۆ عێراق و ناوچهکه بهتێکڕا، که جهخت لهسهر یهکێتى ههڵوێستى مرۆیى لهبهرهنگاربوونهوهى توندئاژوویى و ململانێکان دهکات، هاوکات فره پێکهاتهیى و لێبووردهیى و پێکهوهژیان بههێزتر دهکات».

بهپێى پلانهکهى ڤاتیکان، سهردانهکهى پاپا بۆ عێراق له (5 تاوهکو 8)ى ئادار دهخایەنێت، پاپا سهردانى بهغداو شارێکى دێرینى وڵاتهکه دهکات که لهئینجیلدا ناوى هاتووه، ههروهها سهردانى ههولێرو موسڵ دهکات و دهچێته کڵێساى قهرهقۆش لهحهمدانییه.

عهمار یاکو سهرپهرشتیارى کهنیسهى تاهیرهى ئهلکوبرا لهقهزاى حهمدانییه لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت: »پاپاى ڤاتیکان دواى گهیشتنى بهعێراق سهردانى کهنیسهى تاهیرهى ئهلکوبرا دهکات که لهسهردهمى داعش بهتهواوى سووتێنرابوو، ماوهیهکى زۆرە دهستمان بهنۆژهنکردنهوهى کهنیسهکه کردووەو پێش سهردانى پاپا بۆ کهنیسهکه تهواو دهبێت و ئاماده دهبێت بۆ پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان».

کهنیسهى تاهیرهى ئهلکوبرا لهقهزاى حهمدانییه، لهساڵى 1932 دروستکراوهو بهگهورهترین کهنیسه لهعێراقدا دادهنرێت.

عهمار یاکو، باسى لهوهشکرد  سهردانهکهى پاپا بۆ حهمدانییهو کهنیسهى تاهیرى ئهلکوبرا مێژوویى و زۆر گرنگهو هاندهرێکى باش دهبێت بۆ گهڕانهوهى ئاوارهکان بۆ سنورى پارێزگاى نهینهوا، چونکه تائێستا ژمارهیهکى کهم لهئاواره کریستیانهکان گهڕاونهتهوه بۆ سهنتهرى شارى نهینهوا، وتیشى: »هیوادارین لاپهڕهیهکى نوێ لهگهڵ کریستیانهکان ههڵبدرێتهوه تاههموویان بگهڕێنهوه سهر زێدى خۆیان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار