کامه‌ران سوبحان: بێ پەروەردەیەکی درووست، مەحاڵە باسی خوێنەرێکی تەندرووست بکرێت
چاوپێکەوتن
کامه‌ران سوبحان، نووسه‌ر
6 ساڵ لەمەوپێش
کامه‌ران سوبحانى نووسه‌ر، خاوه‌نى 15 کتێبه له‌بوارى شانۆ و ئه‌ده‌بیاتدا، له‌ماوه‌ى رابردوودا داهاتى یه‌کێک له کتێبه‌کانى (له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) به‌خشییه نه‌خۆشخانه‌ى هیوا و منداڵانى بێسه‌رپه‌رشت. له‌وباره‌یه‌وه وتى "له وڵاتانى دونیا، نه‌رێته و منه‌ت نییه. نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و یاریزانان و ئه‌وانه‌ى داهاتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیانه، بڕێک له‌و پاره‌یه ده‌به‌خشنه کارى مرۆیى و خێرخوازیی. له‌باره‌ى کلتورى خوێندنهوهشهوه ده‌ڵێت کتێب نەبووەتە بەشێک لە کولتووری ئێمە. سه‌باره‌ت به چاپکردنى کتێب و هاوکارى نوسه‌رانه‌وه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد "بەس خوێنەران کتێب بکڕن، نووسەر پێویستی بە هاوکاریی مادی هیچ کەس و دەزگایەک نابێت".
ئامادەکردنی: هیوا غفور
هاوڵاتی: چۆن بیرۆکه‌ى ئه‌وه‌ت بۆ هات که نیوه‌ى داهاتى ئه‌م کتێبه‌ت «له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ» بده‌یت به نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه و خانه‌ى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت؟
کامه‌ران سوبحان: له‌ڕاستیدا، سه‌ره‌تاى بیرۆکه‌ى به‌خشینى داهاتى ئه‌م کتێبه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، هاورێیه‌کم سپۆنسه‌رى تێچووى کتێبه‌که‌ى گرته ئه‌ستۆ. ڕۆژێ، هاوڕێیهک باسى ئه‌وه‌ى ده‌کرد، به خۆبه‌خش، سه‌رقاڵى هاوکاریى خانه‌یه‌کى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشته و هاوکارییان ده‌کات به خۆبه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ى چیرۆک و کاریى هونه‌ریی. منیش وتم ئاماده‌م هاوکارتان بم، چ له‌ڕووى مادی، چ به چالاکیى ئه‌ده‌بیى و هونه‌ریى بۆ منداڵان. له گفتوگۆى ئه‌وه‌دا بووین و پێشنیاریى ئه‌وه‌م بۆ کرد، به‌شێک له پاره‌ى کتێبه‌که ببه‌خشین به‌و خانه‌یه، بیرۆکه‌که‌ى زۆر به‌دڵ بوو، وتى پێشتریش کۆنسێرت و چالاکى ترمان کردووه‌و پشتیوانییه‌کى به‌هێزه بۆ به‌رده‌وامیى خانه‌ى منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت. بڕیارمدا، نیوه‌ى داهاتى کتێبه‌که بده‌م به‌وان و نیوه‌شى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا. له وڵاتانى دونیا، نه‌رێته و منه‌ت نییه. نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و یاریزانان و ئه‌وانه‌ى داهاتیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیانه، بڕێک له‌و پاره‌یه ده‌به‌خشنه کارى مرۆیى و خێرخوازیی. من وه‌ک خۆم دڵخۆشم، که ئه‌م کاره‌م کرد‌و له‌ماوه‌ى که‌متر له سێ مانگدا، کتێبه‌که فرۆشراو، وه‌ک خۆى به ئه‌مانه‌ته‌وه پاره‌که‌مان به وه‌سڵ و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى به‌خشییه (نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه و خانه‌ى نازى منداڵان). ئه‌وه‌ى دڵخۆشی کردم، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى خوێنه‌ران بوو، له‌و کتێبه و ئه‌و هه‌موو نووسین و سه‌رنجانه‌ى که له‌سه‌ر کتێبه‌که نووسرا. خاڵێکى تریش، ده‌بینین ئیستا هه‌ندێ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى تر، خه‌ریکه هه‌نگاو ده‌نێن به‌و ئاڕاسته‌یه‌ى داهاتى به‌رهه‌مه‌کانیان ببه‌خشنه کارى خێرخوازیى و مرۆیی.
هاوڵاتی: نوێترین به‌رهه‌مت، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى زۆرى له ناوه‌ندى ڕۆشنبیرییدا هه‌بوو، له ماوه‌یه‌کى که‌مدا کتێبه‌که فرۆشرا. خۆشت له هه‌مو کتێبه‌کانى تر، زیاتر ڕیکلامت بۆ ئه‌م کتێبه ده‌کرد، هۆکارى چى بوو؟
کامه‌ران سوبحان: سه‌باره‌ت به ڕیکلام بۆ کتێبه‌که (له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه بووبێت، که پڕۆژه‌که کارێکى خێرخوازیى و مرۆیى بووبێت، ویستبێتم زۆرترین ژماره‌ى لێبفرۆشێت، هه‌رواش بوو. خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا زۆربه‌ى ژماره‌کانى فرۆشرا. توانیمان داهاتێکى زۆر بۆ کاره خێرخوازییه‌که له‌ڕێگه‌ى کتێبه‌که‌وه به‌ده‌ست بێنین. لاى خۆمه‌وه ته‌نها ئه‌مه هۆکار بوو. وه‌ک خۆشتان ئاماژه‌تان پێدا، له‌لایه‌ن خوێنه‌ران و نووسه‌رانه‌وه زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌م کتێبه نووسى و پێشوازییه‌کى زۆرى لێ‌کرا.
هاوڵاتی: ئایا نوسه‌ر ده‌بێت بازرگانى بکات به نوسین و کتێبه‌کانى له‌سه‌ر حیسابى خوێنه‌ر؟ گه‌ر وه‌ک سه‌رنجێ له‌م کار‌و هه‌نگاوه‌ى تۆ بڕوانین؟
کامه‌ران سوبحان: په‌یوه‌ندى نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر، په‌یوه‌ندییه‌کى به‌تینه. هیچکامیان بێ ئه‌وى تر، مانا‌و کاریگه‌ریى نییه. نووسین پیشه‌یه و کارى که‌سى تایبه‌تمه‌نده. به‌داخه‌وه، له وڵاتى ئێمه‌دا، ئه‌م پیشه‌یه‌ش بێ بایهخکراوه.! گه‌ر نا، له هیچ شوێنێکى دونیا نایدۆزیته‌وه، نووسه‌رێک به‌رهه‌مه‌کانى داهاتى نه‌بێت، دواجار نه‌بێته پیشه و بازرگانیی. پیشه‌ى چاپه‌مه‌نى و چاپکردنى کتێب و بوونى ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانى چاپ و په‌خشى کتێب، له وڵاتاندا، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌کى ئێجگار گه‌وره‌ى داهاتى نووسه‌ر، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ى ئێمه‌دا، تا ئێستا نووسه‌ر نه‌ک له‌سه‌ر داهاتیى به‌رهه‌مه‌کانى ناژیی، به‌ڵکو ده‌بێ چاوى له ده‌ستى ده‌زگا چاپهمهنییهکانى کتێب بێ، تا وه‌ک سه‌ده‌قه و هاوکاریى کتێبێکى بۆ چاپ بکه‌ن.! ئه‌مه خه‌وش و که‌موکورتییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه له دونیاى کتێب و ژیانیى نووسین، له وڵاتى ئێمه‌دا.!
هاوڵاتی: به‌وپێیه بێت و به‌پێى ئه‌م وتانه‌ى تۆ بێت، ده‌زگاکانى چاپ و بڵاوکردنه‌وه، خێر به نووسه‌ران ده‌که‌ن، تا کتێب و به‌رهه‌مه‌کانیان چاپ بکه‌ن، ئایا نووسه‌ران سودمه‌ند نابن له چاپکردنى کتێبه‌کانیان؟
کامه‌ران سوبحان: من ناتوانم به‌و ڕه‌هاییه قسه بکه‌م، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌زگا (هه‌مویان نا) بوونه‌ته مۆته‌که، به‌سه‌ر به‌رهه‌مى نووسه‌رانى کورده‌وه. تۆ ته‌ماشا بکه، کتێبێکى کوردى که چاپ ده‌بێت، ئه‌و که‌سه‌ى تایپى کردووه، پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ى ههڵهبڕى کردووه، ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌سازیى کردووه، پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت. خاوه‌ن چاپخانه پاره وه‌رده‌گرێت، کرێکاریى چاپخانه پاره‌ى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ئه‌و که‌سانه‌ى لاپه‌ڕه‌ى کتێبه‌که کۆى ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ى له کۆگاوه ده‌یهێننه ده‌ره‌وه پاره له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه وه‌رده‌گرن. دواتر ئه‌و که‌سه‌ى دابه‌شى ده‌کات پاره وه‌رده‌گرێت. کتێب فرۆش پاره وه‌رده‌گرێت، تا ده‌گاته ده‌ستى خوێنه‌ر. هه‌موى پاره وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام نووسه‌ر نابێت پاره وه‌رگرێت.! له‌کاتێکدا چه‌قى به‌رهه‌مهێنان و داینه‌مۆى سه‌ره‌کى پرۆسه‌که نوسه‌ره، بۆ گه‌یاندنى بابه‌تێ به خوێنه‌ر. له کاتێکدا، له‌دنیادا نووسه‌ر مافى خۆى وه‌رده‌گرێت، وه‌ک هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ى تر. خۆشبه‌ختانه ئێستاش ورده ورده به‌هۆى فرۆشى کتێبه‌کانه‌وه نووسه‌ریش خه‌ریکه به‌شى له‌و مافه داراییه‌ى پێده‌گات. به‌س خوێنه‌ران کتێب بکڕن، نووسه‌ر پێویستى به هاوکاریى مادى هیچ که‌س و ده‌زگایه‌ک نابێت.!
نووسین پیشه‌یه کارى که‌سى تایبه‌تمه‌نده
هاوڵاتی: هۆکاره‌که‌ى بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه،تا ئێستا ئێمه له کوردستان خوێنه‌رى جدیمان نیه، ئایا کتێبه‌کان خراپن یان یاخود خوێنه‌ر ته‌مه‌ڵ بووه؟
کامه‌ران سوبحان: من پێم وانییه ئێمه خوێنه‌رى جدیمان نه‌بێت.! هه‌مانه به‌ڵام وه‌ک پێویست نییه. من له‌م ماوه‌یه‌دا که ئه‌م کتێبه‌م چاپ بوو (له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) زۆر خوێنه‌ر په‌یوه‌ندى پێوه کردووم، هه‌ستم کردوو دیدى زۆر قوڵ و کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌و کتێب. به‌ڵام ڕه‌نگه وه‌ک پێویست خۆ ده‌رخه‌ر نه‌بن، له شوێنێکى چه‌په‌ک و دووره پهرێزدان و ته‌نها کتێب ده‌یان به‌ستێته‌وه به دونیاى خوێندنه‌وه‌ى هیچى تر.! تا ئێستا ڕاپرسیى و داتا‌و ژماره‌یه‌کمان لا نییه، بزانین ئاستى خوێنه‌ر چه‌نده و چۆنه. به‌ڵام تیراژى کتێبه‌کانمان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، کتێب له ئاستێکى خراپدایه، ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ى زۆر بێت، له‌وانه ئاستى کتێبه‌که، تواناى نووسه‌ره‌که، چۆنییه‌تى بازاڕکردنى کتێبه‌که. ئه‌مانه و زۆر هۆکارى تریش، پێمان ده‌ڵێن کتێب نه‌بووه‌ته به‌شێ له کولتوورى ئێمه.!
هاوڵاتی: چی بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى کتێب بکرێته به‌شێک له کولتووریى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان؟
کامه‌ران سوبحان: ره‌نگه ئه‌مه قورس بێت بۆ من، ئه‌و ڕێنماییه بخه‌مه ڕوو، به‌ڵام من چه‌ندین جارى تریش ئه‌مه‌م وتوه، یه‌که‌مین وێستگه بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به کولتوورى خوێندنه‌وه بده‌ین و په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و خوێندنه‌وه به‌هێز بکه‌ین، په‌روه‌رده‌یه، بێ په‌روه‌رده‌یه‌کى ته‌ندرووست، مه‌حاڵه باسى خوێنه‌رێکى ته‌ندرووست بکرێت.! به‌داخه‌وه سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ش له وڵاتى ئێمه‌دا، هێنده سته‌مکار و وێرانکه‌ره، هه‌رگیز هانده‌ر نییه بۆ خوێندنه‌وه‌و بیرکردنه‌وه‌ى تاک. به‌ڵکو هانده‌ره بۆ توندوتیژیى و نه‌خوێنده‌واریى و دوورکه‌وتنه‌وه له کتێب. تا ده‌ستکاریى سیسته‌مى په‌روه‌رده نه‌کرێت، بێ هوده‌یه، باسکردن له کولتوورى خوێندنه‌وه‌و کولتووریى کتێب دۆستیی.
هاوڵاتی: بۆچونێ هه‌یه، پێى وایه، سیته‌مى په‌روه‌رده لاى ئێمه، هانده‌رى مه‌رگدۆستییه، نه‌ک ژیاندۆستیی، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن زۆر که‌س مردن، بوه‌ته مۆته‌که‌ى ژیانیان و هه‌میشه لێى ده‌رباز نابن. تۆ، یه‌کێکى له‌و نووسه‌رانه‌ى که له دیدارێکى ڕۆژنامه‌وانیدا، وتووته، له‌مردن ده‌ترسم، هه‌میشه مردن، به‌دوامه‌وه‌یه.
کامه‌ران سوبحان: بێگومان، مردن مۆته‌که‌یه. من به‌رده‌وام ئه‌و مۆته‌که‌م له‌گه‌ڵدایه، ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵت، به بێ ئه‌و مۆتهکهیهى ناوى مردنه، قورس بوو بۆ من به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نووسین، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه. زۆر جار له ته‌نهایى و له‌کاتى نووسین و خوێندهنهوهشدا، بیر له مردن ده‌که‌مه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه دید و بۆچوون و بینینى من جیاوازتر بێت بۆ مردن.
کتێب ئه‌و که‌سه‌ى تایپ و ههڵهبڕى نه‌خشه‌سازیى دەکات و خاوه‌ن چاپخانه‌و
کرێکاریى چاپخانه پاره‌ی خۆى وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام نووسه‌ر نابێت پاره وه‌رگرێت
هاوڵاتی: ئه‌و جیاوازییه له مردن‌دا، له چیدا ده‌بینیت؟
کامه‌ران سوبحان: له‌زۆر شت‌دا، مردن، به‌س ئه‌وه‌ى که کۆتایى فیزیکیت پێدێنێت، هۆکاریکى به‌هێزه بۆ له‌سه‌ر وه‌ستان و بیرکردنه‌وه لێى و وه‌ستان له‌سه‌ریی.
هاوڵاتی: پاش کتێبى (له‌خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ئێستا کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى تر ده‌که‌یت، که ئه‌ویش خوێندنه‌وه‌ى (پیره‌مێرد)ه. ئه‌وه‌ى من بزانم، خوێندنه‌وه‌ى تۆ بۆ پیره‌مێرد، له شیعر و به‌رهه‌م و کاره ئه‌ده‌بییه‌کانى و ژیانى تایبه‌تیى سه‌رچاوه‌ى گرتووه، گه‌یشتوویت به چیى و که‌ى ته‌واو ده‌بێت؟
کامه‌ران سوبحان: له‌دواى هه‌ردوو کتێبى (ساتێ پێش بیرچوونه‌وه و له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) ئه‌م کتێبه‌ى پیره‌مێرد، دوا وێستگه‌ى ئه‌و شێوازه کارکردنهمه. له راستیدا، ئه‌و کتێبه‌ى پیره‌مێرد زۆرى ماوه. من زۆرێ له به‌رهه‌مه‌کانیم خوێندووه‌ته‌وه. چ گۆشه ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی، چ وتار و بابه‌ته ئه‌ده‌بیى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، چ شیعر و شیعره وه‌رگێڕاوه‌کانی. پیره‌مێرد و ئه‌و کتێبه زۆر تایبه‌ته. کارى زۆر ده‌وێ و کارم زۆر تێدا کردووه. گرنگترین خاڵێ که پێویست بکات به جه‌نابت و خوێنه‌رانى بڵێم، هێنانه‌وه‌ى پیره‌مێرده بۆ ژیان، وه‌ک پاڵه‌وان و کاره‌کته‌رێکى یۆتۆپیى له‌ده‌ره‌وه‌ى (نا-کات)ه‌وه. واته پیره‌مێرد، له ئیستادا و له‌م سه‌رده‌مه‌ى که ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین. له‌و کتێبه‌ى مندا شت ده‌گێڕێته‌وه، له‌هه‌مانکاتدا، له‌سه‌رده‌مى خۆى له سى و چله‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو، شت ده‌گێڕێته‌وه. پیره‌مێرد، به چه‌ند شێوه‌و شێوازێک له‌و کتێبه‌دا، ده‌رده‌که‌وێت. له‌مه زیاتر له ئێستادا، ناتوانم هیچى تر‌ى له‌سه‌ر بڵێم، هیوادارم له ته‌واوبوون و بڵاوبونه‌وه‌یدا، گفتوگۆى زیاتریى له‌سه‌ر بکه‌ین.