ئۆپێک: هاوسه‌نگى بۆ نرخى نه‌وت ده‌گه‌رێته‌وه‌

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى ڕێکخراوى وڵاته‌ هه‌نارده‌کاره‌کانى نه‌وت ناسراو به‌ ئۆپێک مژده‌ى ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌رى به‌هۆى کۆرۆنا، بازاڕى نه‌وت هاوسه‌نگى خۆى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى ئازارى 2021، دیامانتینۆ ئۆزیفیدۆ، سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئۆپێک رایگه‌یاند:" نه‌وت به‌شێوه‌یه‌کى ڕێژه‌یى جێگیره‌ و خواست له‌سه‌ر نه‌وت و خستنه‌ڕوو تاڕاده‌یه‌کى زۆر هاوسه‌نگن".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌شکردنى ڤاکسینه‌کانى دژه‌ کۆرۆنا له‌ جیهاندا و بازاڕى نه‌وت باڵانسى خۆى به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌".

به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى برێنت به‌ 63 دۆلارو 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى رۆژئاواى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 60 دۆلارو 69 سه‌نته‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار