شه‌نگال؛ نیوه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى چه‌کداره‌

هه‌شت هێزى جیاواز له‌شەنگالدایه‌و حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق زۆرترین ژماره‌ پێکده‌هێنن

3 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتى

بهرپرسانى سهربازیى لهشهنگال ئاماژه بهژمارهى هێزهکانیان دهکهن، کهدهگاته نزیکهى (40) ههزار سهربازو چهکدارو دهڵێن:»بوونیان بۆ پاراستنى خاک و خهڵکى ئێزیدیانه«، لهکاتێکدا دانیشتوانهکهى (84) ههزار کهسه.

شهنگال دهکهوێته رۆژئاواى پارێزگاى موسڵ و ژمارهى دانیشتوانهکهى بهپێى ئامارى فهرمى له 2014دا نزیکهى (84) ههزار کهس دهبێت، کهزۆرینهیان کوردى ئێزیدین و بهشێکیشیان لهعهرهب و تورکمان پێکهاتوون.

شهنگال یهکێکه لهو ناوچانهى دهکهوێته ناوچه کێشه لهسهرهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و عێراق بهپێى ماددهى (140)ى دهستورى عێراق.

له 3ى ئابى 2014 شهنگال لهلایهن رێکخراوى داعش داگیر کراو ههزاران پیاوو ژن و منداڵیان رفاندو بهشێکیان کوژران، دواى ئهو بهرواره هێزهکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) چوونه ناو شهنگال و پاش بهرخودانێکى یهک ساڵ و شهش مانگى توانیان شهنگال لهداعش پاکبکهنهوه.

لهدواى ئازادکردنى شهنگالهوه ههشت هێزى جیاواز لهشهنگالدا بوونیان ههیه کهپێکهاتوون لههێزهکانى(سهربازى سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى، پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ، هێزهکانى یهبهشه-یهجهشه، حهشدى شهعبى، پێشمهرگهى پاراسستنى مهزارگهى شهرهفهدین، پێشمهرگهى حهیدهر شهشۆ سهر بهوهزارهتى پێشمهرگه).

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، که لهلێدوانى بهرپرسانى ئهو هێزانهوه وهریگرتووه کۆى هێزه سهربازییهکان لهشهنگالدا ژمارهیان دهگاته (37) ههزارو (700) چهکدار، ههرچهنده بهپێى ههندێ ئامارى ناڕهسمى ژمارهکانیان زۆر زیاترن.

ئهو ههشت جۆره هێزه جیاوازه ئاماژه بهژمارهى هێزهکانیان دهکهن و دهڵێن «بۆ پاراستنى خاک و خهڵکى ئێزیدى کار دهکهن».

ناتق ئهحمهد عهلو، لهبهشى راگهیاندنى پۆلیسى قهزاى شنگال لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد کهژمارهى پۆلیسى ناوخۆ ههزارو (900) پۆلیسن کهئهرکیان پاراستنى سهنتهرى شنگال و ناحیهکانه.

ناوبراو باسى لهوهشکرد لیوایهکى سوپاى عێراق لهشنگاله ژمارهیان سێ ههزار و (500) سهربازه.

جێگرى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات دهڵێت چوار ههزارو (800) شهڕڤانیان لهشهنگالدایهو ههموویان ئێزیدین.

حهسو ئیبراهیم، جێگرى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» نزیکهی دوو ههزار شهڕڤانى یهبهشهمان ههیه که لهسهر یهکینهکانى بهرخوانى شەنگالن، یهجهشهمان ههیه لهشەنگال کهژمارهیان دهگاته دوو ههزار شهڕڤانى ژن و کچ، سێیهم هێزمان ئاسایشى پاراستنى ئێزیدیخانه که (800) شهڕڤانن و هیچ کهسێکى بیانى لهناو ریزهکانى ئێمهدا نیه«.

ههروهها جێگرى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات وتیشى:» باههموولایهک بزانێت کههیچ هێزێکى پهکهکه لهشەنگال نهماون، له2017 رایانگهیاندووه کههێزهکانى ئهوان لهشەنگال کشاونهتهوه«.

حهسو ئیبراهیم ئهوهشى دووپاتکردهوه بوونى هێزهکانیان بۆ پاراستنى خاک و خهڵکى ئێزیدیانه.

هاوکات، خال عهلی، فهرماندهى حهشدى شهعبى لهشنگال بۆ هاوڵاتى  باسى لهوهکرد دواى ئهوهى تورکیا ههڕهشهى هێرشکردنى بۆ سهر شەنگال کردووه دهستهى حهشدى شهعبى بڕیاریدا بهناردنى هێز و ئێستا نزیکهی (15) ههزار سهبازى حهشدى شهعبى لهشهنگالدایه.

خال عهلى ئهوهشى خستهڕوو که بهدڵنیاییهوه سهربازانى حهشدى شهعبى لهشەنگال دهمێننهوه تامهترسى لهسهر شەنگال مابێت.

لاى خۆیهوه، میرزا خهڵهف فهرماندهى پێشمهرگه لهمهزارگاى شهرهفهدین ئهوهى باسکرد کهژمارهى پێشمهرگهکانیان سێ ههزار کهسهو ئهرکیان پاراستنى مهزارگاى شهرفهدینه لهههر هێرشێک، وتیشى:»ژمارهى پێشمهرگهکان لهفهوجى حهیدهر شهشۆ، کهئهوانیش سهر بهوهزارهتى پێشمهرگهن ژمارهیان (900) پێشمهرگهیه«.

سکرتێرى ئامر فهوجى لیوای (66) لهسوپاى عێراق ئهوه دهخاتهڕوو که هێزهکانى سوپاو پۆلیسى فیدراڵى ژمارهیان (14) ههزار کهسه.

زیاد خهڵهف، سکرتێرى ئامر فهوجى لیوای(66)ى سوپاى عێراق لهشەنگال لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»باوهڕناکهم لههیچ قهزایهکى عێراق و ههرێمى کوردستاندا هێندهى شهنگال سهربازی لێبێت، هیچ پێویست بهو ههموو هێزه ناکات».

ناوبراو ئهوهشى ئاشکراکرد ژمارهى سوپاى عێراق لهشهنگال ههشت ههزار سهربازو پۆلیسى ناوخۆو فیدراڵى نزیکهی شهش ههزار کهسن، وتیشى:»هێزهکان ههموویان ئهجێنداى سیاسییان ههیه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار