لاهور شێخ جه‌نگی: حکومه‌ت داواى ئازادکردنى سێ که‌س ده‌کات که له‌سه‌ر په‌لاماردانى دکتۆر غالب ده‌ستگیرکراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌ڵێت، حکومه‌تى هه‌رێم به ئاشکراو به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن داواى ئازادکردنى سێ ئه‌فسه‌رى ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگرى هه‌رێم ده‌کات که له‌سه‌ر که‌یسى په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکراون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، له تویتێکدا رایگه‌یاند"هه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ى که له که‌یسى ده‌ستگیرکردنى پێنج چالاکوانه‌که‌ى بادینان داواى له هه‌مو لایه‌نه‌کان ده‌کرد که ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى دادگا نه‌که‌ن، که‌چى هه‌مان حکومه‌ت به‌ئاشکرا و به هه‌ڕه‌شه‌کردن داواى ئازادکردنى سێ ئه‌فسه‌رى ده‌زگایه‌کى هه‌واڵگریى هه‌رێم ده‌کات که له‌سه‌ر که‌یسى په‌لاماردانى په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د ده‌ستگیرکراون."
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌شڵێت:"ده‌ستیان داوه‌ته کاروبارى دادگا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سێ که‌سه ئازادبکرێن و که‌یسه‌که دیزه به ده‌رخونه بکرێت، بۆیه سه‌رۆکى حکومه‌ت لێره‌وه پێت ده‌ڵێم تۆ به‌ته‌واوه‌تى متمانه‌ت له‌ده‌ستداوه ئه‌گینا ئه‌مه‌ت قبوڵ نه‌ده‌کرد."
رۆژى 26ى مانگى رابردو له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌سلێمانی، که‌سێک به‌چه‌قۆ هێرشیکرده سه‌ر د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و بریندارى کرد.
ده‌قى تویته‌که‌ى لاهور شێخ جه‌نگیی:
