ئاسایشی قەڵادزێ دابەشكارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئاسایشی قەڵادزێ سێ بەكار هێنەر و دابەشكاری مادەی هۆشبەری دەستگیر كرد.

هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ،  ئەمرۆ سێ شەممە، 21 نیسانی 2021 لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە و رایگەیاند" لە دوو چالاكی جیاوازدا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، سێ كەس دەسگیر دەكەن كە بەپێی دانپێدانانی خۆیان، بەكار هێنەر و دابەشكاری مادەی هۆشبەرن، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر كۆمەڵێك كەلوپەل و بڕە ماددەی ئامادەكراو بۆ فرۆشتن.

لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی 26 و 30 ی لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان راگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار