که‌مال که‌رکوکى: مه‌رجمان هه‌یه بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ى که‌رکوک
"چه‌ند جارێک راکان جبورى داواى دانیشتنى له‌پارتى کردووه، ئێمه ره‌تمانکردووه‌ته‌وه"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى له زارى که‌مال که‌رکوکى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى یه‌وه ده‌ڵێت: " پارتى ژماره‌یه‌ک مه‌رجى هه‌یه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شارى که‌رکوک که بریتین له دوورخستنه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازى و میلیشیایییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ده‌وروبه‌رى شار بۆ پاراستنى له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک، ته‌سلیمکردنى دۆسیه‌ى ئه‌منیى ناوشار به پۆلیسى شاره‌که".
که‌مال که‌رکوکى ده‌شڵێت:" مه‌رجه‌کانى دیکه بریتین له گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ باره‌گاکانى خۆى به شێوه‌یه‌کى ئازاد و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵاى کوردستان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پۆسته ئیدارییه‌کانى کورد و ده‌ستنیشانکردنى پارێزگارێکى نوێى کورد بۆ شاره‌که".
هاوکات که‌مال که‌رکوکى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ڕاکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک زۆر جار داواى کردووه له‌گه‌ڵ پارتى دابنیشێت و کاریان له‌گه‌ڵدا بکات، "به‌ڵام ئێمه داواکه‌یمان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. ئێمه ئاماده نین گفتوگۆ له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێک بکه‌ین به‌ر له ئاساییکردنه‌وه بارودۆخى که‌رکووک".
که‌مال که‌رکوکى پێشیوابوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له دژى کورد له شارى که‌رکووک دانراوه، وتى:" جیاوازییه‌کى گه‌وره ده‌بینرێت له ژماره‌ى ده‌نگ بۆ یه‌ک کورسى له ناوچه کوردنشینه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان".